سه‌عد حه‌دیسی: ڕه‌شنووسی بودجه‌ی 2019 له‌ كۆتاییدایه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی نووسینگه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ ده‌قی ڕه‌شنووسی بودجه‌ی 2019 له‌ كۆتاییه‌كانیدایه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌عد حه‌دیسی وته‌بێژی نووسینگه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ڕای‌گه‌یاندوووه‌: "ده‌قی ڕه‌شنووسی بودجه‌ی 2019 له‌ كۆتاییه‌كانیدایه‌ و كۆتاییی ئه‌مساڵ یان سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كرێت بۆ تاوتوێ كردن."

ناوبراو ڕوونیشی کردۆته‌وه‌: "له ‌بودجه‌دا ته‌واوی سێكته‌ره‌كان له‌به‌رچاو گیراون، به‌پێی بڕی داهاتی ناو بودجه‌ هه‌ر له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده ‌و ته‌ندروستی و نه‌وت و شاره‌وانییه‌كان و چه‌ندین جۆری‌تری بودجه‌ به‌تایبه‌ت بودجه‌ی خزمه‌تگوزاریی پارێزگاكان له ‌ناویانیشدا پارێزگای به‌سره‌."

سه‌عد حه‌دیسی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا‌: "له‌ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2019دا 10 هه‌زار پله‌ی وه‌زیفی بۆ دامه‌زراندن ده‌بێت."

سه‌رچاوه‌: PUK media

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38258

Your Comment

You are replying to: .
captcha