په‌روین بوڵدان: ئۆجه‌لان له‌ نێو گۆشه‌گیریدا گۆشه‌گیر كراوه‌

به‌شی تورکیا- هاوسه‌رۆكی گشتیی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) و ئه‌ندامی شاندی ئیمرالی ڕای‌گه‌یاند: عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ڕێبه‌ری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان له‌ نێو گۆشه‌گیریدا گۆشه‌گیر كراوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، په‌روین بوڵدان هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په‌ و دیرایه‌ت دیلان تاشده‌میر، وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ژنان و په‌رله‌مانتاری شاری ئاگریی هه‌ده‌په‌ له‌ ئه‌سته‌نبۆڵ كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانییان ئه‌نجام دا.

بوڵدان له‌ كۆنفڕانسه‌كه‌دا ڕای‌گه‌یاند: توركیا ده‌یانه‌وێت سه‌رنج ڕاكێشنه‌ سه‌ر هێرشه‌كانی سه‌ر ئۆجه‌لان كه‌ ماوه‌ی 20 ساڵه‌ گۆشه‌گیر ده‌كرێت.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد که‌ پارێزه‌رانی ئۆجه‌لان له‌ 6ی ئه‌م مانگه‌ به‌ مه‌به‌ستی دیدار له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان داواكارییان پێشكه‌ش كرد به‌ڵام ڕه‌ت كرایه‌وه‌ و‌ بیانووی ڕه‌تكردنه‌وه‌كه‌ش بڕینه‌وه‌ی سزای دیسپلینه‌ بۆ ئۆجه‌لان. له‌ هه‌مان كاتدا دیدار له‌گه‌ڵ زیندانییه‌كانی دیكه‌ی هه‌مان به‌ندیخانه‌ به‌ هه‌مان بیانوو ڕه‌ت كراوه‌ته‌وه‌.

په‌روین بوڵدان گوتیشی: "ئۆجه‌لان كه‌سێكی ئاسایی نییه‌ و ئیمرالیش به‌ندیخانه‌یێكی ئاسایی نییه‌، ئۆجه‌لان جارێكی دیكه‌ له ‌نێو گۆشه‌گیریدا گۆشه‌گیر كراوه‌، ئه‌و 20 ساڵه‌ گۆشه‌گیر ده‌كرێت و ماوه‌یێكی درێژه‌ نه‌یتوانیوه‌ خانه‌واده‌كه‌ی، شاندی سیاسی و پارێزه‌ران ببینێت".

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38257

Your Comment

You are replying to: .
captcha