بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی لەدیداری ژمارەیێک لە وەزشوانانی خاوەن میدالیا و شانازی خوڵقێنی ئێرانی لە یارییە ئاسیاییەکانی٢٠١٨ی ئیندۆنیزیا، ئاماژەی دا بە ڕووداوە تیرۆریستییەکەی ڕۆژی شەممە لە ئەهواز و فەرمووی: بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەوە کاری ئەو ترسەنۆکانەیە کە لە هەرجێگایێک بۆ وێنە لە سووریا و عێراق گرفتار دەبن و بێ ئاکام دەمێنن، ئەمریکییەکان ڕزگاریان دەکەن و دەستیان لە نێو گیرفانی سەعوودیا و ئیماراتی عەرەبییە.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی هەروەها زیادی کرد: ئەو ڕووداوە تاڵە، جارێکی دیکە دەریخست کە گەلی ئێران لە ڕێگای پڕ لە شانازیی پێشکەوتن و بەرزبوونەوەدا دوژمنی زۆری هەیە و بزانن کە زلەیێکی سەخت لە ئەنجامدەرە ترسەنۆکەکانی ڕووداوی تاڵی ئەهواز دەدەین.
ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی هەروەها لە شیکردنەوەی هۆی دوژمنایەتیی کردنی لەگەڵ پێشبڕکێ کردن لەگەڵ نوێنەرانی ڕەژیمی زایۆنی، وتیان: کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دەسپێکی شۆڕشەوە، رژیمی زایۆنیی و رژیمی ڕەگەزپەرستی ئەفریقای باشووری بەڕەسمییەت نەناسی، هەڵبەت رژیمی ئاپارتایدی ئەفریقای باشوور ڕووخا و رژیمی داگیرکەر، درۆزن و ڕەگەزپەرستی زایۆنیش دەڕووخێ و هەرەس دێنێ.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی هەروەها درێژەی دا: کۆماری ئیسلامیی ئێران بەشداری پێشبڕکێ وەرزشییەکان لەگەڵ نوێنەرانی رژیمی داگیرکەر نابێ و من لەسەر ئەو ڕایەم کە کارێک کە ساڵی ڕابردوو"عەلیڕەزا کەریمی" ئەنجامی دا، جۆرێک پاڵەوانەتی ڕاستەقینەیە.
ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی، شانازی خولقاندنی کچان و کوڕانی خاوەن میدالیای ئێران لە پێشبڕکێ جیهانییەکانی، بە مایەی خۆشحاڵیی گەلانی ئازادیخواز و لەهەمان کاتدا توڕەیی بەرەی ئیستکبار زانی و فەرمووی: زلهێزان لە هەر سەرکەوتنێکی گەلی ئێران لە هەر بوار و گۆڕەپانێکدا تووڕە دەبن، بۆیە ئەو سەرکەوتنەی ئێوە لە ڕاستیدا سەرکەوتنی گەل و شکست هێنانی بەرەی بەربڵاوی دوژمنانی ئێرانە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment