کوردپرێس:
ڕێزان شێخ دلێر ئەندامێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەو بارەیەوە بە ئاژانسی هەواڵی مەعلوومەی وتووە یەکێتی پێبەندە بە بەڵێنەکەی بۆ کاندید کردنی بەرهەم ساڵح بۆ پۆستی سەرۆککۆمار و ناوبراو تاکە کاندیدی یەکێتی دەبێت بۆ ئەو پۆستە سیادییەی عێراق.
ناوبراو زیادی کرد: سیناریۆی دیاریکردنی حەلبووسی وەکوو سەرۆکی پەڕلەمانی عێراق لە دانیشتنی ئایندەی پەڕلەمان بۆ دیاریکردنی سەرۆککۆماری عێراق دووپات دەبێتەوە و ژمارەیێک لە نوێنەرەکان هۆڵی پەڕلەمان بەجێ دێڵن.
شێخ دلێر ئەوەشی خستە ڕوو: بەرهەم ساڵح کاندیدێکی توانایە بۆ ئەو پۆستە و عیلاقات و پێوەندیی دیپڵۆماسییانەی باشی لەگەڵ ناوخۆ و دەرەوەی عێراق هەیە و لای حیزبە سیاسییەکانی عێراقیش کەسایەتییێکی مەقبووڵە.
ناوبراو گوتیشی: ئەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان ناوی کەسێکی نەناسراوی وەکوو کاندید بۆ پۆستی سەرۆککۆمار پێشکەش کردووە دەیسەلمێنێت کە ئەو حیزبە شارەزا نییە لە پۆستە سیادی و گرینگەکانی ئەو وڵاتە.
Your Comment