بەرهەم ساڵح تاکە کاندیدی یەکێتییە بۆ پۆستی سەرۆککۆمار

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەختی کردۆتەوە کە تەنها دوکتور بەرهەم ساڵحیان کاندید کردووە بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق و ناوبراو تاکە کاندیدیان دەبێت بۆ ئەو پۆستە.

کوردپرێس:

ڕێزان شێخ دلێر ئەندامێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەو بارەیەوە بە ئاژانسی هەواڵی مەعلوومەی وتووە یەکێتی پێبەندە بە بەڵێنەکەی بۆ کاندید کردنی بەرهەم ساڵح بۆ پۆستی سەرۆککۆمار و ناوبراو تاکە کاندیدی یەکێتی دەبێت بۆ ئەو پۆستە سیادییەی عێراق.

ناوبراو زیادی کرد: سیناریۆی دیاریکردنی حەلبووسی وەکوو سەرۆکی پەڕلەمانی عێراق لە دانیشتنی ئایندەی پەڕلەمان بۆ دیاریکردنی سەرۆککۆماری عێراق دووپات دەبێتەوە و ژمارەیێک لە نوێنەرەکان هۆڵی پەڕلەمان بەجێ دێڵن.

شێخ دلێر ئەوەشی خستە ڕوو: بەرهەم ساڵح کاندیدێکی توانایە بۆ ئەو پۆستە و عیلاقات و پێوەندیی دیپڵۆماسییانەی باشی لەگەڵ ناوخۆ و دەرەوەی عێراق هەیە و لای حیزبە سیاسییەکانی عێراقیش کەسایەتییێکی مەقبووڵە.

ناوبراو گوتیشی: ئەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان ناوی کەسێکی نەناسراوی وەکوو کاندید بۆ پۆستی سەرۆککۆمار پێشکەش کردووە دەیسەلمێنێت کە ئەو حیزبە شارەزا نییە لە پۆستە سیادی و گرینگەکانی ئەو وڵاتە.

News Code 38232

Your Comment

You are replying to: .
captcha