کوردپرێس: ئاژانسی بۆشایی ئاسمان و فڕۆكه‌وانی ئه‌مریكا (ناسا) رایگه‌یاند: كهشتییێكی كارگۆی ئاسمانی كه چه‌ند كه‌لوپه‌لێكی پێویستی ھه‌ڵگرتووه به شێوه‌یێكی سه‌ركه‌وتووانه له‌لایه‌ن ناوه‌ندی بۆشایی ئاسمانی تانهگاشیما ھهڵدراوهته وێستگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆشایی ئاسمان.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له چوار رۆژی داهاتوودا، كه‌شتییه‌كه بگاته وێستگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی بۆشایی ئاسمان.
دوو ھه‌فته له‌مه‌وبه‌ر پلانی ناردنی ئه‌و كه‌شتییه دانرا بوو، به‌ڵام به‌ھۆی خراپیی ره‌وشی كه‌شوھه‌وای وڵاتی ژاپۆن ئه‌و كاره دواخرا بوو.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment