سەرەخۆشی لە میللەتی ئێران دەکەم

بەشی تورکیا- پێش به‌ڕێكه‌وتنی بۆ ئه‌مریكا، ئه‌ردۆغان له‌ میوانخانه‌ی ده‌وڵه‌ت له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورک له‌ كۆنگره‌یێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژەی بە هێرشی تیرۆریستی ڕۆژی ڕابردووی ئەهواز دا و ڕایگەیاند: سەرەخۆشی لە میللەتی ئێران دەکەم.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕەجەب تەییب ئه‌ردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا پێش به‌ڕێكه‌وتنی بۆ ئه‌مریكا، له‌ میوانخانه‌ی ده‌وڵه‌ت له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورک له‌ كۆنگره‌یێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژەی بە هێرشی تیرۆریستی ڕۆژی ڕابردووی ئەهواز دا کە لە کاتی نمایشی سەربازیدا ئەنجام درا و وتی: لەبارەی دوایین هەواڵەکانی ئەو هێرشەوە ئاگادار نیم بەڵام تا شەوی ڕابردوو 29 کەس لەو هێرشە تیرۆریستییەدا گیانیان لەدەست داوە. لەم بارودۆخەدا هەستیاریی ناوچەکە زیاتر دەبێت. سەرەخۆشی لە خەڵکی ئێران دەکەم.

له‌ وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسێكدا له‌باره‌ی ئه‌نجام دان و ئه‌نجام نه‌دانی كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له‌ میانی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئه‌و وڵاته‌، ئه‌ردۆغان گوتی: "ئه‌گه‌ر له‌ لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ داوا بكرێت هەڵسەنگاندنی بۆ دەکەین، له ‌ئێستادا هیچ شتێک جێگه‌ی باس نییه‌".

رۆژنامه‌نووسێكی دیكه‌ له‌ ئه‌ردۆغانی پرسی "له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمێر پوتین له‌ سۆچی له‌باره‌ی ئیدلب رێككه‌وتن، 15ی تشرینی یه‌كه‌م دیاری كرابوو بۆ كشانه‌وه‌ی چه‌كه‌ قورسه‌كان، ئایا گۆڕانكاری كراوه‌ له‌و به‌رواره‌دا"، ئه‌ردۆغان ئه‌وه‌ی وه‌بیر هێنایه‌وه‌ كه‌ شاندێک كه‌ له‌ رووسیاوه‌ هاتوون له‌گه‌ڵ شانده‌كانی توركیا كۆ بوونه‌ته‌وه‌.

سه‌ركۆماری توركیا باسی له‌وه‌ كرد كه‌ له‌ ئه‌نجامی ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ هه‌ڵوێسته‌ له‌سه‌ر كاری ورد كراوه‌، ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه‌ ده‌قێكی 10 مادده‌یی له‌ لایه‌ن وه‌زیرانی به‌رگری هه‌ردوو وڵاته‌وه‌ واژووكراوه‌ و كار له‌سه‌ر ورده‌كاری ئه‌و ده‌قه‌ كراوه‌.

سەرچاوە: هەواڵدەریی CNN turk

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 38205

Your Comment

You are replying to: .
captcha