وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران باڵیۆزی سێ وڵاتی ئه‌ورووپی بانگهێشت ده‌کات

به‌شی ئێران/ کوردی- ئێران به‌هۆی هێرشه‌که‌ی سه‌ر نمایشه‌ سه‌ربازییه‌که‌ی شاری‌ ئه‌هواز ژماره‌یێک باڵیۆزی وڵاتان بانگهێشت ده‌کات و سکرتێری نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوووه‌کانیش ئیدانه‌ی هێرشه‌که‌ ده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌هرام قاسمی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕای‌گه‌یاند: باڵیۆزی وڵاتانی (هۆڵه‌ندا، دانیمارک) و نوێنه‌ری به‌ریتانیا له‌و وڵاته‌ بانگهێشت کراون و داوایان لێکراوه‌ ئه‌و گرووپه‌ چه‌کدارییه‌ی هێرشه‌ سه‌ربازییه‌که‌ی ڕۆژی 22ی ئه‌یلوولی له‌ شاری ئه‌هواز ئه‌نجام دا و بوووه‌هۆی کوژرانی (25) که‌س وه‌ک تیرۆریست له ‌قه‌ڵه‌م بده‌ن و ڕێوشوێنی توند له‌ دژیان بگیرێته‌به‌ر.

قاسمی ڕوونی کردوووه‌ته‌وه‌ داوایان له‌و سێ وڵاته‌ کردوووه‌ ئه‌ندامانی گرووپی (ئه‌لئه‌هوازیه‌) ده‌ستگیر بکه‌ن و سزا بدرێن چوونکه‌ پێشتریش ئێران ئه‌و وڵاتانه‌ی له‌ کاری تیرۆریستیی ئه‌ندامانی گرووپه‌که‌ ئاگادار کردوووه‌ته‌وه‌.

له‌لایێکی دیکه‌وه‌ ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتیی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوووه‌کان له‌ ڕێگه‌ی وته‌بێژه‌که‌یه‌وه‌ ئیدانه‌ی هێرشه‌که‌ی سه‌ر نمایشه‌ سه‌ربازییه‌که‌ی ئێرانی کردوووه‌.

شایانی باسه‌؛ ڕۆژی شه‌ممه‌ 22ی ئه‌یلوول 4 چه‌کدار هێرشیان کرده‌ سه‌ر نمایشی سه‌ربازیی هێزه‌ چه‌کداره‌کان له‌ شاری ئه‌هواز و به‌هۆی هێرشه‌که‌وه‌ (25) که‌س کوژران و (70) که‌س بریندار بوون و گرووپی (ئه‌لئه‌هوازیه‌) به‌رپرسیارێتیی‌ خۆی‌ له‌ ئه‌نجامدانی‌ هێرشه‌که‌ ڕاگه‌یاند.

سه‌رچاوه‌: میدیاکانی ئێران

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38196

Your Comment

You are replying to: .
captcha