عێراق به‌شداری له‌ كۆبوونه‌وه‌ی گشتیی UN ده‌كات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق به ‌مه‌به‌ستی به‌شداری كردن له‌ كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوووه‌كان سه‌ردانی نیۆیۆرک ده‌كات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئیبراهیم جه‌عفه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق بۆ به‌شداری كردن له‌ خولی 73هه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوووه‌كان ده‌چێته‌ نیۆیۆرک.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقیش هه‌ڵبژاردنی عێراق له‌لایه‌ن جێگری سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌كه‌وه‌ بۆ خولی 73هه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوووه‌كان به ‌سه‌ركه‌وتنی دیپلۆماسییانه‌ی عێراق له ‌قه‌ڵه‌م ده‌دات.

سه‌رچاوه‌: PUK media

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38176

Your Comment

You are replying to: .
captcha