بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاندووە فازڵ جەمیل بەرواری، فەرماندەی فیرقەی زێرین سەر بە دەزگای نەهێشتنی تیرۆر ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەست داوە.
ناوبراو، ئەفسەر بووە لە سوپای عێراق بە پلەی لیوا، و لە دایكبووی ساڵی 1966 پارێزگای دهۆكە، بەشداری لە ئۆپەراسیونی رزگاركردنی چەندین ناوچەی كردووە لە دەستی داعش.
بەرواری، فەرماندەی هێزی پێشمەرگە بووە لە نێوان ساڵانی 1980-1991 و دوای ڕووخانی رژێمی بەعس لە عێراقدا كاری بۆ دامەزراندنی دەزگای ئۆپەراسیۆنی تایبەتی عێراق كردووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment