سزاکانی سەر ئێران بێ بەرهەم دەبن

بەشی جیهان- ئەلێکساندەر نۆڤاک، وەزیری وزەی ڕووسیا رایگەیاند سزاکانی تشرینی دووەمی ئەمەریکا بۆ سەر ئێران هەڵەن و دەرهاویشتەیان دەبێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە لێدوانێکی بۆ دەزگای سی ئێن بی سی، وەزیری وزەی ڕووسیا رایگەیاند: "ئێمە پێمان وایە ئەو سزایانە بێ بەرهەم دەبن و هەڵەشن".

ئەو وەزیرە دەڵێت: "باشترە کارکردن لە بازاڕەکانی جیهان بەردەوام بێت، ئێران یەکێکە لەو هەناردەکەرانەی کە سەقامگیری بە بازاڕەکان دەبەخشێت".

ئەلێکساندەر نۆڤاک دەشڵێت: "ئێران وڵاتێکی دەوڵەمەندە بە سامانی سروشتی، بۆیە بڕوام وایە سزاکانی ئایندە دەرهاویشتەیان دەبێت، بەڵام ئێمە کاتێک لێدوان دەدەین کە سزاکان دەسەپێندرێن".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 38137

Your Comment

You are replying to: .
captcha