بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شێخ محەمەد سەرگەڵوویی لە میانی لێدوانێكی بۆ رۆژنامەی شەرقئەوسەت راشیگەیاند لە سێ خولی رابردوو پارتی دیموكرات و یەكێتیی نیشتمانی لەسەر بنەمای رێككەوتنی سراتیژی نێوانیان مامەڵەیان لەگەڵ ئەو پۆستە كردووە.
ئەو سەركردەیەی هاوپەیمانی ئەوەشی راگەیاندووە کە بەهۆی ئەوەی پۆستی سەرۆک كۆمار پشكی كوردە نەک یەكێتی، دەبێت بەرێككەوتنی لایەنە سیاسییەكان كەسێک بۆ پۆستەكە كاندید بكرێت.
لەسێ خولی رابردوو پۆستی سەرۆک كۆمار پشكی كورد بووە و لەناو كوردیش بەر یەكێتی نیشتمانی كەوتووە، كە ئێستا ئەو حیزبە چاوی لەسەر ئەوەیە جارێكی تر پۆستەكە وەربگرێتەوە.
جگە لە یەكێتی، ئێستا پارتیش چاوی لەوەیە لە خولی چوارەم پۆستی سەرۆک كۆمار بۆ كاندیدی ئەو بێت، لەگەڵ ئەوەش هەوڵێک هەیە بۆ ئەوەی بەرهەم ساڵح سەرۆكی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری بۆ ئەو پۆستە كاندید بكرێت.
سەرچاوە: شارپرێس
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment