خه‌ساری هێرشه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان زیاد ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- بۆردومانه‌كانى توركیا و ئێران له ‌سنوورى ناوچه‌ى برادۆست به‌رده‌وامییان هه‌یه ‌و به‌هۆى شه‌ڕ و بۆردومانه‌وه‌ زیاتر له‌ 150 هاووڵاتیی ئه‌و سنووره‌ بوونه‌ته‌ قوربانى و 160 گوندیش چۆڵ كراون.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌بدۆ رۆستایی ڕۆژنامه‌نووسی هه‌رێمی کوردستان ئاشكرای كرد: له ‌سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه‌ توركیا به ‌قووڵاییی 20 كیلۆمه‌تر هاتۆته‌ ناو خاكى هه‌رێمه‌وه‌ له‌ سنوورى برادۆست و به‌هۆى شه‌ڕو پێكدادان و بۆردومان كردنیشه‌وه‌ 158 هاووڵاتیى ئه‌و سنووره‌ بوونه‌ته‌ قوربانى و 160 گوندیش چۆڵ كراون.

ناوبراو گوتیشى: "ڕۆژ به ‌ڕۆژ هه‌ژموون و ده‌سه‌ڵاتى توركیا له‌و سنووره‌دا زیاد ده‌كات و له ‌ئێستادا 14 بنكه‌ى سه‌ربازى له‌وێ جێگیر كردوووه‌".

عه‌بدۆ ڕۆستایی باسى له‌وه‌ش كرد: له هه‌فته‌ى ڕابردوودا تورکیا به‌ چڕى بۆردومانى سنوورى برادۆستى كردوووه‌ و هاووڵاتییانى ئه‌و سنووره‌ى دوچارى ترس و نیگه‌رانى كردوووه‌ و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ چه‌ندین گوند چۆڵ كراون.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38109

Your Comment

You are replying to: .
captcha