کوردپرێس- میدیاکانی به‌ریتانیا بڵاویان كردوووه‌ته‌وه که به تۆمه‌تی بوونی په‌یوه‌ندی به کوردی سووریاوه دادگای ئایدن له توركیا سزای 7 ساڵ و نیو زیندانی سه‌پاند به سه‌ر جۆ ڕۆبنسۆن و ده‌ستگیركردنه‌كه‌شی كاتێک بوووه كه مانگی ته‌مموزی ساڵی ڕابردوو به مه‌به‌ستی گه‌شت كردن چوووه‌ته توركیا.
هه‌ر له‌وباره‌وه ده‌زگیرانی جۆ ڕۆبنسۆن کاردانه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیای به ده‌ستگیرکردن و سزادانی ئه‌و هاووڵاتییه له‌لایه‌ن تورکیا به نائۆمیدانه وه‌سف ده‌کات و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته به که‌مته‌رخه‌می تۆمه‌تبار ده‌کات.
ده‌زگیرانی ئه‌و هاووڵاتییه به‌ریتانیایییه به هه‌ندێک تۆمه‌تی تیرۆریستی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی تورکیاوه مه‌حکووم کراوه به‌ڵام خاتوو میرا ڕۆژکان بوڵغاری ده‌ڵێت ناوبراو ته‌نیا به بۆنه‌ی ڕه‌خنه‌گرتن له سه‌رکۆماری تورکیا له فه‌یسبووک دادگه‌یی کراوه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیاش ڕایگهیاندوووه که له نزیکه‌وه به‌دواداچوون بۆ دۆسیه‌ی جۆ ڕۆبنسۆن ده‌کات و له‌وباره‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی تورکیا گفتوگۆ کراوه.
ئه‌و سه‌ربازه پێشوووهی سوپای به‌ریتانیا هاوکاری له‌گه‌ڵ کورده‌کانی سووریای ڕه‌ت کردۆته‌وه.
شایانی باسه؛ ڕاپۆرته ڕۆژنامه‌وانییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن ڕۆبنسۆن كه ته‌مه‌نی 25 ساڵه، ساڵی 2012 له ئه‌فغانستان سه‌رباز بووه و ساڵی 2015 ڕووی له سووریا كردوووه و له بواری پزیشكیدا له یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل كاری كردوووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment