عادل عه‌بدولمه‌هدی نزیكترین كه‌س‌ بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراقه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕۆژنامه‌یێکی سعوودیه‌ بڵاوی کرده‌وه‌ که‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌ركرده‌ له ‌ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی نزیكترین كه‌سه‌ بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژنامه‌ی "الشرق الاوسط"ی سعوودیه‌ بڵاوی کرده‌وه كه‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌لایه‌ن هه‌موو پێكهاته‌ جیاوازه‌كانی شیعه ‌و لایه‌نه‌ عێراقییه‌كانیش قبووڵكراوه‌ و ئێستا پێشنیاز كراوه‌ بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران.

ئه‌و ڕۆژنامه‌یه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌دات که‌ جگه‌ له‌سه‌ر ئاستی عێراق، له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی ‌و نێوده‌وڵه‌تیش عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌ هه‌موو كاندیده‌كانی‌تر قبووڵكراوه، بۆیه‌ چانسی وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته‌ی له‌ هه‌موو كه‌س زیاتره‌.

عادل عه‌بدولمه‌هدی پێشتر پۆستی جێگری سه‌رۆک كۆماری هه‌بوو، دواتریش له‌ كابینه‌ی 2014ی حكوومه‌ت پۆستی وه‌زیری نه‌وتی وه‌رگرت و له‌ ناو لایه‌نه‌ شیعییه‌كانیش چه‌ند پۆستێكی هه‌بوووه‌.

سه‌رچاوه‌: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38106

Your Comment

You are replying to: .
captcha