بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەستەکە ڕوپێوییێکى لەسەر دانیشتوانى هەرێم بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە، زیاتر لە ٢٠% گەنجان لە تەمەنى ١٨ـ ٣٤ کاریان نیە و ئاماژەیان داوە کە هیچ ئومێدێکیان بە دۆزینەوەى کار نیە.
لە ڕوپێوییەکەدا هاتووە، زیاتر لە ٤٠% دانیشتوانی تەمەنى ١٥ بۆ ٦٥ ساڵی هەرێم بەشی چالاکی هێزی کار پێکدێنن و نزیکەى نیوەى دانیشتوانی کارکەریش لە کەرتی حکوومیدا کار دەکەن.
ئەوەشی تێدا هاتووە، داتاکە بە گشتى دەری دەخات کە قەبارەی خێزان لە هەرێمی کوردستان بریتییە لە ٥.١ ئەندام و ٣٥% دانیشتوانیش لە خوار تەمەنى ١٥ ساڵیدایە ، ٦١% لە گروپی تەمەنى ١٥ ـ٦٤ ساڵیدایە و کە لە ڕووی هێزی کارەوە چالاکن و ٤%یش لە تەمەنى سەرو ٦٥ ساڵییەوەن.
هەر بە پێی ئامارەکان، ڕێژەی دانيشتواني ھەرێم پێکدێت لە پێنج مليۆن ٧٥٠ ھەزار و ٤٣ كەس.
سەرچاوە: ئین ئاڕتی
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment