په‌رله‌مانتارێکی ده‌وڵه‌تی یاسا: عه‌بادی بۆ مانه‌وه‌ی له‌ ده‌سه‌ڵات مه‌رجه‌كانی ئه‌مه‌ریكا جێبه‌جێ ده‌كات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- په‌رله‌مانتارێكی ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌ڵێت: سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر مه‌رجه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ربڕیوه‌ بۆ دامه‌زراندنی بنكه‌ی سه‌ربازی و دروست كردنی گه‌وره‌ترین كونسووڵگه‌ری ئه‌مه‌ریكا له‌ جیهان ئه‌وه‌ش له‌ پێناو ئه‌وه‌ی بۆ ویلایه‌تی دووه‌م بكرێته‌وه‌ به‌ سه‌رۆكوه‌زیران.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌بدولهادی موحان گوتوویه‌تی: "ئه‌مه‌ریكا فشاری خستوووه‌ته‌ سه‌ر كوتله‌كان و په‌رله‌مانتاران بۆ ئه‌وه‌ی پاڵپشتی له‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی بكه‌ن و بۆ خولی دووه‌م گڵۆپی سه‌وزی بۆ هه‌ڵبكرێت. ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت عه‌بادی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات بمێنێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بنكه‌ سه‌ربازییه‌كان و هێزه‌كانیان له‌ عێراق بمێننه‌وه‌."

ناوبراو وتیشی: "كونسووڵگه‌ری ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌رێمی کوردستان له ‌سه‌رده‌می عه‌بادیدا دامه‌زراوه‌، ئه‌وه‌ی قه‌بووڵكراو نییه‌ به‌تایبه‌تی به‌و رووبه‌ره‌ی كه‌ راگه‌یێنراوه‌ كه‌ كونسووڵگه‌رییه‌كه‌ی له‌سه‌ر دروست ده‌كرێت، چوونكه‌ دروست كردنی كونسووڵخانه‌ به‌و ڕووبه‌ره‌ فراوانه‌ ناكرێت قه‌بووڵ بكریت و پێده‌چێت بكرێته‌ ناوه‌ندی ئۆپراسیۆنه‌كانی ئه‌مه‌ریكا."

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا ئه‌وه‌شی ڕای‌گه‌یاندوووه‌: حه‌یده‌ر عه‌بادی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر سه‌رجه‌م مه‌رجه‌كانی ئه‌مه‌ریكا داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خولی دووه‌می سه‌رۆكوه‌زیرانی ده‌ست بكه‌وێته‌وه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ وڵات به‌ره‌و وێرانكاری ده‌بات به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی ڕووی دا له‌ ناوچه‌كانی باشووری وڵات."

عه‌بدولهادی موحان ده‌ڵێت: پاش ئه‌وه‌ی مه‌رجه‌عییه‌تی باڵا بۆچوونی خۆی له‌سه‌ر كاندیده‌كانی ئه‌و پۆسته‌ ده‌ربڕی ده‌ستنیشان كردنه‌وه‌ی عه‌بادی بۆ ئه‌و پۆسته‌ ئه‌سته‌مه‌ و بۆ هه‌موو لایێک ڕوون بوووه‌ته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: K24

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38038

Your Comment

You are replying to: .
captcha