بانگه‌وازی ئه‌نتۆنیۆ گوتیرێس سه‌باره‌ت به‌ ئیدلب

به‌شی جیهان- سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوووه‌کان داوای له‌ هه‌ریه‌ک له‌ تورکیا، ڕووسیا و ئێران کرد هیچ هه‌وڵێک به‌فیڕۆ نه‌ده‌ن که‌ له‌پێناو ڕێگری کردن له‌ جه‌نگ له‌ ئیدلب و پارێزگاری کردن له‌ هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی ده‌درێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌نتۆنیۆ گوتیرێس له‌ لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامه‌وانان له‌ ناوه‌ندی گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوووه‌کان ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد که‌ ئیدلب دوایین ناوچه‌ی دوور له‌ پێکدادانه‌ و به ‌پێویستی زانی نه‌کرێته‌ گۆمی خوێن.

جه‌ختی له‌وه‌ش کرده‌وه‌ دۆخی ئێستای ئیدلب هی ئه‌وه‌ نییه‌ درێژه‌ی پێبدرێت و ناکرێت ڕێگه‌ به‌ بوونی تیرۆریستانیش بدرێت به‌ڵام له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا پێویسته‌ به‌رپرسارێتی و ئه‌رکه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له‌بیر نه‌کرێن.

ئه‌نتۆنیۆ گوتیرێس به‌ شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ بانگه‌وازی کراوه‌ی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کان کردوووه‌ و به‌تایبه‌تیش بانگه‌وازی ئاراسته‌ی هه‌ریه‌ک له‌ تورکیا، رووسیا و ئێران کرد هیچ هه‌وڵێک به‌ فیڕۆ نه‌ده‌ن که‌ له‌ پێناو ڕێگری کردن له‌ جه‌نگ له‌ ئیدلب و پارێزگاری کردن له‌ هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی ده‌درێت.

ناوبراو باسی له‌وه‌ش کرد له‌ هه‌موو ده‌رفه‌تێکدا په‌یامی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری سیاسی بۆ قه‌یرانی سووریا داوه‌ و ڕای‌گه‌یاند: "پارێزگاریی کردن له‌و مرۆڤانه‌ی که‌ ئازاری ئێجگار زۆریان بینیوه‌ به‌رپرسیارێتیی هاوبه‌شمانه‌".

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 38037

Your Comment

You are replying to: .
captcha