کوردپرێس: داکۆکیی پارتی و یه‌کێتی بۆ پێکهێنانی هاوپه‌یمانانی گه‌وره‌ی کوردستانی له به‌غدا و ته‌شکیلی شاندی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ چوار لایه‌نی ناڕازیی کوردستان بۆ گفتوگۆ کردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌کان تا ئه‌م کاته‌ش بێ‌ئه‌نجام بوووه و ڕایان‌گه‌یاندوووه به‌رده‌وام ده‌بن له گفتوگۆ کردنی جیدی له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌کان بۆ گه‌یشتن به هاوپه‌یمانێتیی گه‌وره‌ی کوردستانی.
شوان ڕابه‌ر سکرتێری ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تیی کۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌وه وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێکی کوردپرێسی داوه‌ته‌وه.
ده‌قی دیمانه‌که:
کوردپرێس: بۆچی چوار لایه‌نی ئۆپۆزیسیۆن له ئه‌نجامدا ئاماده نه‌بوون بڕۆنه هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌کێتی؟
شوان ڕابه‌ر: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه ئه‌زموونمانمان زۆره له‌گه‌ڵ هه‌ردوو لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتدار له کوردستان که له‌سه‌ر ئاستی کوردستان حوکمڕانی خراپ ده‌که‌ن و ئاماده‌ی خۆچاک کردنیش نین به کردار و له‌سه‌ر ئاستی به‌غداش تا ئێستا هه‌موو شته‌کانیان قۆرخ کردوووه و نه‌یانتوانیوه کێشه‌کانی کوردستان له به‌غدا چاره‌سه‌ر بکه‌ن. تا ئێستاش هه‌ر به عه‌قڵییه‌تی دابه‌شکاری و پاوانکاری کار ده‌که‌ن بۆیه چوار لایه‌نه‌که تا ئێستا هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ ئه‌وان پێکنه‌هێناوه.
کوردپرێس: به‌رنامه‌ی ئێوه وه‌کوو چوار لایه‌ن بۆ به‌شداریی له حکوومه‌تی نوێ چییه؟
شوان ڕابه‌ر: چوار لایه‌نه‌که ئه‌یانه‌وێت ئه‌مجاره پێکه‌وه به جیدی له‌سه‌ر ئاستی حکوومه‌ت و په‌رله‌مانی عێراق کار بکه‌ن بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا به‌پێی ده‌ستوور و سازان و به‌رکه‌وته‌ییی نه‌ته‌وه‌یی و به‌رگری سه‌خت بکه‌ن له به‌ده‌ستهێنانی مافه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان و ئاشتی به‌رپا بکه‌ن و هه‌موومان باش پێکه‌وه بژین و عێراق به شێوه‌یێکی چالاک و له‌بار به‌ڕێوه بچێت.
کوردپرێس: داواکارییه‌کانتان چییه و چ جیاوازییێکی له‌گه‌ڵ لایه‌نی ده‌سه‌ڵات هه‌یه؟
شوان ڕابه‌ر: داواکارییه‌کانمان دیاره تا ڕاده‌یێک له خاڵی دووهه‌مدا باسم کردن. ده‌مانه‌وێت به جیدی و به دڵسۆزی و به له‌خۆبردوویی کار بکه‌ین له پێناو چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌کان و به‌ده‌ستهێنانی مافه‌کان بۆ خه‌ڵک نه‌ک بۆ خۆمان بۆیه جیاوازیمان له‌گه‌ڵ هه‌ردوو لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتداری کوردستان زۆره له شێوازی کار کردن و جێبه‌جێ کردندا.
کوردپرێس: به‌م چه‌ند به‌ره‌کیه‌وه پێشبینیتان بۆ به‌شداریی کورد له حکومه‌تی نوێ چییه؟
شوان ڕابه‌ر: ئه‌گه‌ر بکرێ و لایه‌نه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان خۆیان بگۆڕن و پێکه‌وه هاوپڕۆژه بین بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان باشتره، ئه‌گه‌ره ئه‌وه‌ش نه‌بوو چوار لایه‌نه‌که پێکه‌وه ئامانجه‌کان ته‌حقیق ده‌که‌ن. ئه‌گه‌ر هه‌موومان به‌رگری له خه‌ڵکی کوردستان بکه‌ین له پرسه گرینگه‌کاندا هاوهه‌ڵوێست بین به دوو به‌ره‌یش ده‌کرێت.
کوردپرێس: پێشبینی ده‌که‌ن کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانی کورد له چوار ساڵی داهاتوو چاره‌سه‌ر ببێ؟
شوان ڕابه‌ر: جارێک هه‌ر کوتله‌یێک چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی کوردستان بۆ لایه‌نه‌کانی کوردستان ده‌خاته ڕوو به‌ڵام ئه‌مه زیاتر بۆ کاتی ته‌شکیل کردنی حکوومه‌ته. پێم وانییه هه‌ندێک کێشه‌ی گه‌وره‌ی ده‌ستووری به‌و ئاسانییه چاره‌سه‌ر بن. چاره‌سه‌ری کێشه گرینگه ده‌ستوورییه‌کان پێوه‌ندیی به وڵاتان و گۆڕانی عه‌قڵه‌کان و نێوماڵی کوردستان و هه‌لومه‌رجه‌کانه‌وه هه‌یه.
دیمانه: حه‌سه‌ن ساڵحی
داگرتن و داڕشتنه‌وه: به‌شی کوردیی هه‌واڵده‌ریی کوردپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment