ناڕەزایەتییی هەولێر لە بەکارهێنانی خاکی هەرێمی کوردستان بۆ هێرش کردنە سەر وڵاتانى دراوسێ

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ده‌رباره‌ى بۆمبارانى سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆى كۆمارى ئێسلامیى ئێران بۆ سه‌ر بارەگاکانی حیزبی دێموكراتى ئێران (حدکا) و حیزبى دێموكراتى كوردستان (حدک) لە قەزای کۆیە، حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕاگه‌یانراوێكى بڵاو كرده‌وه‌.

کوردپرێس:

ڕاگەیێنراوێک لە سه‌رۆكایه‌تیى ئەنجومەنی وەزیرانى هه‌رێمى كوردستانەوە:

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ۸/۹/۲٠۱۸ بارەگاکانی حیزبی دێموكراتى ئێران و حیزبى دێموكراتى كوردستان لە قەزای کۆیە له‌لایه‌ن كۆمارى ئیسلامیى ئێرانه‌وه‌ بۆمباران كران كه‌ له‌ ئه‌نجامدا چه‌ند كه‌سێک گیانیان له‌ ده‌ست دا و ژماره‌یێكى دیكه‌ش بریندار بوون.

وێڕاى ئیدانەکردنى ئه‌و بۆمبارانه‌، دووپاتى ناڕەزایەتیی خۆمان لە بەکارهێنانی خاکی هەرێمی کوردستان بۆ هێرش کردنە سەر وڵاتانى دراوسێ ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ به‌ هیچ شێوه‌یێک قبووڵكراو نییه‌ و ده‌بێته‌ هۆى تێكدانى ئارامى و سه‌قامگیریى هه‌رێمى كوردستان، بۆیه‌ داواكارین دووباره‌ نه‌بێته‌وه‌، ڕێز له‌ یاساكانى هه‌رێمى كوردستان بگیرێت و هه‌رێم نه‌كرێته‌ گۆڕه‌پانی یه‌كلاكردنه‌وه‌ى ململانێكان.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ كه‌سوكارى قوربانییان ده‌كه‌ین و هیواى زووچاک بوونه‌ بۆ بریندارن ده‌خوازین، هەموو لایێکیش دڵنیا دەکەینەوە کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئه‌ركى خۆى بۆ هاوکاری کردنی لێقەوماوان جێبه‌جێ ده‌كات و تیمەکانی فریاگوزاریمان ڕاسپاردووە بە هەموو توانایێکی خۆیانه‌وه‌ فریای زیانلێکەوتووان و خه‌ڵكى سڤیلى ناوچه‌كه‌ بکەون.

سەرچاوە: ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 37926

Your Comment

You are replying to: .
captcha