هاتووچۆ له‌ به‌سره‌ قه‌ده‌خه‌ كرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنی به‌سره‌ بڕیاری دا له‌ كاتژمێر 4:00ـی دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆوه‌ بە کاتی عێراق تا كاتێكی نادیار قه‌ده‌خه‌ی هاتووچۆ له‌ پارێزگای به‌سره‌ جێبه‌جێ بكرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بڕیاره‌كه‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنی به‌سره‌ له‌ كاتێكدایه‌، سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 8/9/2018 راگه‌یێنرا كه‌ قه‌ده‌خه‌ی هاتووچۆ له‌ پارێزگای به‌سره‌ هه‌ڵگیراوه‌.

په‌یوه‌ست به‌ ره‌وشی پارێزگای به‌سره‌، له‌ دانیشتنه‌ نائاساییه‌كه‌ی ئه‌مرۆی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، مه‌ترسی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كداریی له‌ به‌سره‌ خستبووه‌ ڕوو.

ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه‌ خه‌ڵكی پارێزگای به‌سره‌ به‌شێوازی جۆراوجۆر ناڕه‌‌زایی دژی نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كانی ژیان ده‌رده‌بڕێن و ده‌ڵێن: "ته‌نانه‌ت ئاوی خواردنه‌وه‌یان نییه‌ و ئاوی سوێر ده‌خۆنه‌وه‌ و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ نه‌خۆشی و په‌تا له‌ پارێزگاكه‌ بڵاو بووه‌ته‌وه‌".

هه‌روه‌ها نه‌بوونی كاره‌با و ده‌رفه‌تی كار به‌رۆكی خه‌ڵكی پارێزگای به‌سره‌ی گرتووه‌ و له‌ دوێنێشه‌وه‌ خۆپیشاندانه‌كان زیاتر و خۆپیشانده‌ران تووڕه‌تر بوون و به‌و هۆیه‌وه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌توندی به‌ره‌نگاریان بوونه‌ته‌وه‌و چه‌ندین خۆپیشانده‌ر كوژراوون و بریندار بوون.

سەرچاوە: K24

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 37924

Your Comment

You are replying to: .
captcha