به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووری مالیكی له بانگه‌وازێكدا كه له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووک بڵاوی كردۆته‌وه داوای له حكوومه‌ت و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌نیداره‌كان ده‌كات به شێوه‌یێكی ته‌واوه‌تی داواكاری و داخوازیی خۆپیشانده‌رانی به‌سره جێبه‌جێ بكه‌ن و مافه دارایییه‌كانی پارێزگاكه‌ش كه لای حكوومه‌ته بۆ پارێزگاكه بگێڕدرێته‌وه و به پێویستیشی ده‌زانێت له‌م قۆناغه‌ی ئێستادا بۆ دانیشتوووانی به‌سره سوود له بودجه‌ی باری ناسایی وه‌ربگیرێت.
مالیكی له بانگه‌وازه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "حكوومه‌ت ده‌توانێت له ڕێی توانای دارایی و ئه‌و وزانه‌ی له به‌رده‌میدا ڕه‌خساوه خزمه‌تگوزارییه‌كان له پارێزگای به‌سره و پایته‌خت و پارێزگاكانی‌تر به شێوه‌یێكی خێرا بخاته‌گه‌ڕ و ئه‌مه‌ش له‌پێناو كۆتایی هێنان به‌و نه‌هامه‌تییانه‌ی خه‌ڵكی ڕۆژانه له به‌سره به‌ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنن."
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا ته‌ئكید له‌سه‌ر گرنگیی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه و كردنه‌وه‌ی ده‌رگای دیالۆگ له نێوان ده‌سه‌ڵاتداران و خۆپیشانده‌ران ده‌كاته‌وه و به‌كارهێنانی هێز و توندوتیژیش به هۆكارێک بۆ دروست بوونی ته‌نگژه‌ی نوێ داده‌نێت.
ڕۆژی چوارشه‌ممه 5ی ئه‌یلوول ده‌یان خۆپیشانده‌ر له به‌سره ده‌ستیان گرت به سه‌ر ده‌روازه و شه‌قامه‌كانی ده‌وروبه‌ری باره‌گای پارێزگاكه، ئه‌وه‌ش دوای سووتاندنی به‌شێک له په‌رژینی ده‌ره‌وه‌ی پارێزگا و سووتاندنی ئۆتۆمبێلێكی هه‌مه‌ر و چه‌ند كه‌ره‌ڤانه‌یێكی پاسه‌وانان و گه‌مارۆدانی فه‌ریق ڕوكن جه‌میل شه‌ممه‌ری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌سره له نێو باره‌گای پارێزگا.
له دوای په‌رسه‌ندنی ڕووداوه‌كان له خۆپیشاندانه‌كانی به‌سره سه‌رچاوه‌یێک له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراق ئاماژه‌ی به كوژرانی 5 خۆپیشانده‌ر و برینداربوونی 68 كه‌سی‌تر كردبوو.
دانیشتوووانی پارێزگای به‌سره كه ژماره‌یان زیاتر له دوو ملیۆن كه‌س ده‌بێت، به ده‌ست ته‌نگژه‌ی پیس بوونی ئاوی شه‌تولعه‌ره‌به‌وه ده‌ناڵێنن كه كاریگه‌ریی نه‌رێنی كردۆته سه‌ر ئاوی شیاوی خواردنه‌وه له پارێزگاكه و له‌و باره‌یه‌وه كۆمیسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ ڕایگه‌یاندبوو نزیكه‌ی 20 هه‌زار هاووڵاتی به‌سره ژه‌هراوی بوون، له‌و ڕووه‌شه‌وه پشتی به ئاماره‌كانی نه‌خۆشخانه‌كانی پارێزگاكه به‌ستبوو.
سه‌رچاوه: خه‌ڵک
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment