پێناچێت هەڵبژاردن دوا بخرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بڕیاردەری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن ‌و راپرسیی هەرێم، ئیسماعیل خورماڵی لە میانی گۆنگرەیێكی رۆژنامەوانیدا ناوی 42 هەزار‌و 170 كارمەندی كۆمسیۆن راگەیاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمرۆ چوار شەممە لە میانی كۆنگرەیێكی رۆژنامەوانیدا ئیسماعیل خورماڵی، بریاردەری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن‌ و راپرسیی هەرێم ناوی 42 هەزار‌و 170 كارمەندی كۆمسیۆنی ئاشكرا كرد بۆ رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كە وا بریارە رۆژی 30ی ئەیلولی ئەم ساڵ ئەنجام بدرێت.

ناوبراو ئاشكراشی دەكات دوای كۆتایی هاتنی تیروپشكی ناوەكان ئێوارەی ئەمرۆ لە رێگەی ماڵپەری كۆمسیۆنەوە ناوی كارمەندانی سەر سندووقەكانی دەنگدان رادەگەیەنرێت و زیادی کرد: پێناچێت هەڵبژاردن دوا بخرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 37867

Your Comment

You are replying to: .
captcha