به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌ممه‌د مه‌لا حه‌سه‌ن قایمقامی خانه‌قین به تۆڕی میدیاییی رووداوی راگه‌یاند: "شه‌وی 3ی ئهیلوول له نزیک یاریگه‌ی خانه‌قین ته‌قینه‌وه‌یێک ڕووی دا به‌ڵام هیچ زیانێکی گیانی نه‌بوووه."
قایمقامی خانه‌قین ده‌ڵێت: دۆخی خانه‌قین ئارامه و گله‌ییشی له ڕاگه‌یاندنه‌کان کرد که ''هه‌ندێکیان شته‌کان به ئه‌نقه‌ست گه‌وره ده‌که‌ن له کاتێکدا دۆخی شاره‌که ئارامه".
به‌پێی زانیارییه‌کان ته‌قینه‌وه‌که بۆمبی ده‌نگی بوووه و له به‌رده‌م یاریگای خانه‌قین له سه‌نته‌ری شاره‌که ته‌قیوه‌ته‌وه.
خانه‌قین یه‌کێکه له قه‌زا کوردستانییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی کوردستان و سه‌ر به پارێزگای دیاله‌یه. له ساڵی 1923 بوووه‌ته قه‌زا و له سه‌نته‌ری خانه‌قین و ناحیه‌کانی قۆڕه‌توو، مه‌یدان، جه‌له‌ولا، سه‌عدیه. به‌مۆ (گێجال) پێکهاتوووه و که‌وتوووه‌ته باشووری چیای به‌مۆ و زنجیره‌چیاکانی حه‌مرین.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment