به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سوپای که‌نه‌دا له ساڵی 2014 تاکوو کۆتایی هاتنی ڕاوه‌دوونانی داعش له مووسڵ پشتیوانی له کوردی عێراق کرد. نزیک به 100 هێزی که‌نه‌دا تاکوو کۆتایی هاتنی شه‌ڕی داعش له عێراق مه‌شق و ڕاهێنانیان به هێزه کوردییه‌کان کرد و هه‌ندێک له میدیاکانیش ڕایانگه‌یاند که ئه‌و هێزانه به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ له هه‌ندێک شه‌ڕی دژ به داعش به‌شدارییان کردوووه.
له‌مدواییانه‌دا فه‌رمانده‌یێکی که‌نه‌دی به ناوی دنی فۆرتین به‌رپرسیارێتیی ڕاهێنانی هێزه عێراقییه‌کان له‌ژێر چاودێریی ناتۆی له‌ئه‌ستۆ گرتوووه. ئه‌و وڵاته هاوکاریی سه‌ربازیی خۆی له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه ته‌واو کردوووه.
به‌ڵام ڕۆژنامه‌ی هیراڵد کرۆنیکل ڕه‌خنه له پشتیوانیی سه‌ربازیی که‌نه‌دا له عێراق ده‌گرێت و ده‌نووسێت: ده‌وڵه‌تی که‌نه‌دا کوێرکوێرانه پشتیوانیی سه‌ربازی له عێراق ده‌کات و به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانێت ئاماده‌بوونی سه‌ربازیی ئه‌و وڵاته چ پاشهاتێکی هه‌یه پشتیوانی سه‌ربازی له‌و وڵاته درێژه ده‌دات.
کرۆنیکل هیراڵد زیاتر ده‌نووسێت: بڕیار بوو هێزه کوردییه‌کانی عێراق که له‌لایه‌ن سوپای که‌نه‌داوه مه‌شقی سه‌ربازییان بینیوه له‌و ڕاهێنانه بۆ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش که‌ڵک وه‌ربگرن به‌ڵام به دوای شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵی عێراق تێکهه‌ڵچوون.
ئه‌و ڕۆژنامه‌یه له درێژه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌کات: کورده‌کان هه‌میشه ڕاستگۆیانه ڕایده‌گه‌یێنن که هه‌وڵه‌کانیان بۆ گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆیی چڕ ده‌که‌نه‌وه. ئه‌وان ئاڵای کوردستانیان له‌سه‌ر لکاند و سوپای کهنهداشیان فریو دا چوونکه ئاڵای هه‌رێمی کوردستان له کۆمه‌ڵگه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان به فه‌رمی ناناسرێت به‌ڵام ئاڵای هه‌رێمی کوردستانیان له‌سه‌ر یۆنیفۆرمی هێزه‌کانی که‌نه‌دا لکاند.
ئه‌و ڕۆژنامه‌یه زیاتر ده‌نووسێت: سه‌رکرده سه‌ربازییه‌کانی که‌نه‌دا ئیزنیان دا کورده‌کان ئاڵای خۆیان -که سه‌مبۆلی کوردیشه- له‌سه‌ر یۆنیفۆرمی هێزه‌کانی که‌نه‌دا بلکێنن و ئه‌وه له حاڵێکدایه که هه‌میشه که‌نه‌دا پشتیوانی له یه‌کپارچه‌ییی خاکی عێراق کردوووه.
نووسه‌ری ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌ی کرۆنیکل هیراڵد پێی وایه که که‌نه‌دا ئه‌م جاره‌ش به شێوه‌یێکی نه‌زانکارانه کاری کردوووه و پشتیوانیی سه‌ربازی له عێراق ده‌کات له حاڵێکدا چه‌ندین جار شه‌ڕی سه‌ربازی و فیرقه‌یی له عێراق ڕووی داوه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment