کوردپرێس:
به‌پێی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌ی لە میدیاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بڵاو کراوەتەوە، ئوسامه نوجه‌یفی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی قه‌رار، له‌گه‌ڵ ره‌وتی حیكمه، هاوپه‌یمانییه‌كانی سائیروون، نه‌سر و وه‌ته‌نییه بۆ پێكهێنانی گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی په‌رله‌مانی رێككه‌وتنیان واژۆ كرد.
له‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه كه واژۆی هه‌ریه‌ك له حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی نه‌سر، عه‌ممار حه‌كیم سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه، حه‌سه‌ن عه‌بدوڵڵا عاقوولی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی سائیروون (موقته‌دا سه‌در)، ئه‌یاد عه‌للاوی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی وه‌ته‌نییه، ئوسامه نوجه‌یفی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی قه‌رار، ئه‌رشه‌د ساڵحی سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی، محه‌ممه‌د عوسمانی خالیدی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی به‌یارق ئه‌لخه‌یر، قاسم ئه‌لفه‌هداوی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی عابیروون، نه‌وفه‌ل شه‌ریف جه‌وده له پێكهاته‌ی سابیئه، عه‌مانوێل خۆشابا له پێكهاته‌ی كریستیان، سائیب خدر له پێكهاته‌ی ئێزیدی و چەند لایەنێکی دیکە له‌خۆ ده‌گرێ كه 177 كورسی پێكده‌هێنن.
له راگه‌یێندراوه‌كه‌شدا ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه كه به‌پشت به‌ستن به بڕگه‌ی یه‌كه‌می مادده‌ی 76ـی ده‌ستوور بۆ پێكهێنانی گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی په‌رله‌مانی و بڕیاری دادگای فیدراڵی به‌ژماره 22/فیدراڵ/2010 رایده‌گه‌یێنین كه گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی په‌رله‌مانیمان پێك هێناوه له ڕووی ژماره‌ی كورسییه‌كان.
ئەوەش لە کاتێکدایە کورد لەو هاوپەیمانێتییەدا بەشداریی نەکردووە و جگە لە جووڵانەوەی نەوەی نوێ کە خاوەنی 4 کورسییە نە پارتی دەبینرێت نە یەکێتی و نە لایەنە ئیسلامییەکان و نە گۆڕان و نە هاوپەیمانێتییەکەی بەرهەم ساڵحیش.
شیاوی ئاماژەیە ئەمڕۆ دووشەمە 3ی ئەیلوول یەکەم کۆبوونەوەی پەڕلەمانی چوارەم بۆ دیاریکردنی سەرۆکوەزیران بەڕێوە دەچێت و کوتلە گەورەکە پێویستی بە 165 کورسییە لە کۆی 329 کورسیی پەڕلەمان.
Your Comment