بەپێی خەمڵاندنی سیاسیی ئەگەری شەڕ لە ئارادا نییە/ پەدافەندی ئاسمانی هێڵی پێشەوەی بەرەنگاریی دوژمنانە

بەشی ئێران/کوردی- ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئەمڕۆ یەکشەمە لەگەڵ فەرماندەکان و بەرپرسانی بنکەی پەدافەندی هێزی ئاسمانی ئەرتەشی ئێران دیداریان کرد.

کوردپرێس: ئایەتۆڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بنکەی پەدافەندی هێزی ئاسمانی ئەرتەشی ئێرانی بە بەشێکی زۆر هەستیار لە هێزی سەربازی و لە هێڵی پێشەوەی بەرەنگاریی لەگەڵ دوژمنان زانی و وتیان: دەبێ هێزەکانیان ئامادەیی و تواناییان زیاتر بکەنەوە.

لەو دیدارەدا کە بە بۆنەی ڕۆژی پەدافەندی ئاسمانیەوە بەڕێوەچوو، ڕێبەری جەختیان کرد لەسەر ئەوەی کە بە لەبەرچاوگرتنی خەمڵاندنە سیاسییەکان ئەگەری ڕوودانی شەڕی سەربازی بوونی نییە.

ڕێبەری باڵای شۆڕش هەروها وتیشی: پێویستە هێزە چەکدارەکان توانای مرۆیی و کەلوپەلی سەربازییان ڕۆژبەڕۆژ برەو پێبدەن، لەڕێی بەئاگایی، لێهاتوویی و خێرایی بەڕێوەبردنەوە.

هەروەها لە دیدارەکەدا، ئەمیر سەرتیپ عەلیڕەزا سەباحی فەرد فەرماندەی بڕیارگەی پەدافەندی ئاسمانیی خاتەمولئەنبیا ڕاپۆرتێکی لەسەر کارەکانی ئەم بڕیارگەی پێشکەش کرد.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 37774

Your Comment

You are replying to: .
captcha