بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له نامه‌که‌یدا مالکی ده‌ڵێت: "چه‌ند ساڵ پێش ئێستا که وتم خۆم کاندید ناکه‌م بۆ سه‌رۆک وه‌زیران جیددی بووم و ئێستاش هه‌مان بۆچوونم هه‌یه و به به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موانیشی ده‌زانم ئه‌م بۆچوونه‌م، ئێستاش هه‌مان بڕیار ده‌ده‌مه‌وه و له‌به‌ر هه‌مان هۆکار و بۆچوونیش ئه‌و بڕیار ده‌ده‌م".
له ناماکه‌یدا سوپاسی هه‌موو ئه‌وانه‌ی کردووه که خوازیاربوون مالکی ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێت و ده‌شڵێت: "ده‌بمه پشت و په‌نای هه‌ر که‌سێک که ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێت، بۆ ئه‌وه‌ی دۆخه‌کان چاک بکاته‌وه و ئه‌رکه نیشتمانییه‌که به‌جێ بێنێت".
نووری مالیکی، له دوو خولدا و له‌ساڵه‌کانی 2006 تا 2014 سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بووه و له ساڵی 2014شه‌وه تائێستا جێگری سه‌رۆک کۆماری عێراقه، له هه‌مان کاتیش‌دا ئه‌مینداری گشتی حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی و سه‌رکرده‌ی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسایه که چه‌ندین کوتله‌ی سیاسی له‌خۆ ده‌گرێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment