به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عاسم جیهاد وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له به‌یاننامه‌یێكدا ده‌ڵێت: كۆی ڕێژه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی له مانگی ئابدا له كێڵگه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق گه‌یشتوووه‌ته زیاتر له 111 ملیۆن و 61 هه‌زار و 618 به‌رمیل.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه كرد: كۆی داهاتی نه‌وت له مانگی ڕابردوودا گه‌یشتوووه‌ته زیاتر له 7 ملیار و 729 ملیۆن و 57 هه‌زار دۆلار.
عاسم جیهاد ڕاشی‌گه‌یاند: ڕێژه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی که‌رکووک له مانگی ڕابردوودا تۆمار نه‌كراوه.
ناوبراو ڕوونیشی کرده‌وه: ڕۆژانه هه‌نارده‌ی نه‌وت گه‌یشتوووه‌ته 3 ملیۆن و 583 هه‌زار به‌رمیل و نرخی هه‌ر به‌رمیلێک گه‌یشتوووه‌ته 69.59 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment