ئیبراهیم جه‌عفه‌ری بانگھێشتی زه‌ریف ده‌کات سه‌ردانی به‌غدا بکات

به‌شی ئێران/ کوردی- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و باڵیۆزی ئێران له‌ به‌غدا کۆ بوونه‌وه‌ و له‌ کۆبوونه‌که‌دا ئیبراهیم جه‌عفه‌ری بانگھێشتی محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف ھاوتا ئێرانییه‌که‌ی ده‌کات سه‌ردانی عێراق بکات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی هه‌ینی 31ی ئاب ئیبراهیم جه‌عفه‌ری له ‌میانی کۆبوونه‌وه‌یێکی له‌گه‌ڵ ئیره‌ج مه‌سجدی باڵیۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ به‌غدا، خواستی به‌غدای بۆ پته‌وترکردنی په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌کان له‌گه‌ڵ تاران دووپات کردوووه‌ته‌وه‌.

جه‌عفه‌ری له ‌میانی دیداره‌که‌دا به‌ فه‌رمی بانگھێشتی محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی کردوووه‌ سه‌ردانی به‌غدا بکات و ھیوای خواستوووه‌ "ئه‌م سه‌ردانه‌ ببێته‌ھۆی پته‌وترکردنی په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌کانی نێوان ھه‌ر دوو وڵات زیاتر له‌ جاران."

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕاشی‌گه‌یاندوووه:‌ پشتیوانیی ئێران بۆ عێراق له‌ ماوه‌ی شه‌ڕی دژی داعشدا له ‌بیر ناکرێت و ئه‌وه‌ به‌شدار بوووه‌ له‌ به‌ھێزتر کردنی په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌کانی نێوان ھه‌ر دوو وڵاتی دراوسێ.

له‌لایه‌ن خۆیه‌وه باڵیۆزی ئێران له‌ به‌غدا ئاماژه‌ی کردوووه‌ به‌ په‌یوه‌ندییه‌ قووڵه‌کانی نێوان ھه‌ر دوو وڵات له‌ ڕووی مێژوویی و کلتووری و سیاسی و ئابوورییه‌وه.

سه‌رچاوه‌: میدیاکانی ئێران

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37725

Your Comment

You are replying to: .
captcha