به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دواى نوێژی هه‌ینی 31ی ئابی 2018 سه‌دان كه‌س له هاووڵاتییانی به‌سره ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و ناڕه‌زایه‌تییان له دژی بێكاره‌بایی و چاره‌سه‌رنه‌كردنی كێشه‌ی ئاوی خواردنه‌وه ده‌ربڕی.
هاووڵاتییانی ناڕازیی به‌سره ده‌ڵێین: وێڕای كێشه‌ی كه‌میی كاره‌با، ئاوی خواردنه‌وه‌ی ماڵانیش پیسه و به كه‌ڵكی خواردنه‌وه نایه‌ت و ڕۆژانه زیاتر له 400 که‌س به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی ئاوی پیس ژه‌هراوی ده‌بن و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه ده‌كرێن.
خۆپیشاندانی ڕۆژی 31ی ئابی به‌سره گرژیی تێكهوتوووه و خۆپیشانده‌ران هه‌وڵیان داوه به‌ربه‌سته كۆنكریتییه‌كان و تهلهدڕكاوییهكانی به‌رده‌م باره‌گای دیوانی پارێزگاكه هه‌ڵبگرن و ههڵبكهوتنه سه‌ر باره‌گاكه به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌كان به گازی فرمێسک ڕژێن و به زه‌بری هێز له شوێنه‌كه بڵاوه‌یان پێكردوون.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی به‌سره‌ش هه‌ڕه‌شه‌ی کردوووه و ڕایگهیاندوووه: هه‌ر خۆپیشاندانێک گرژی تێبكه‌وێت و خاسیه‌تی هێمنانه و ئاشتییانه‌ی خۆی له ده‌ست بدات بڵاوه‌ی پێده‌كه‌ین.
سه‌رچاوه: K24
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment