کوردپرێس:
عەبادی لە نووسراوی دوورخستنەوەی فالح فەیاز دەڵێت "فالح فەیاز دەستی بە کاری سیاسی و حزبی کردووە، ئەمەش لەگەڵ ئەرکە ئەمنییەکەی دژبەیەکە، لەبەر ئەوەی بەپێی دەستوور پێویستە دەزگا ئەمنییەکان بێلایەنبن و بۆ مەرامی سیاسی بەکارنەھێنرێن".
ناوبراو دەشڵێت، بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێی دراوە، بڕیاری داوە بە دوورخستنەوەی فەیاز، بڕیارەکەش لە ساتی دەرچوونییەوە کاری پێدەکرێت.
ماوەی چەند ڕۆژێکە ململانێی نێوان حەیدەر عەبادی و حەشدی شەعبی قووڵ بووەتەوە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا حەشدی شەعبی بڕیاری دا بەشێک لە ھێزەکانی لە مووسڵ بکشێنێتەوە، بەڵام عەبادی بڕیارەکەی ھەڵوەشاندەوە و فەرمانی کرد لەمەودوا ھیچ جووڵەیێکی حەشد بەبێ ڕەزامەندیی خودی خۆی ئەنجام نەدرێت.
سەرکردایەتیی حەشدی شەعبی دژی ئەو بڕیارەی عەبادی وەستایەوە و بە دژایەتیکردنی حەشدی شەعبی تۆمەتباری کرد.
ئێستا پرسی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق پێی ناوەتە قۆناغێکی نوێوە و تەنها چەند ڕۆژێ بە دەستەوە ماوەبۆ بەڕێوەچوونی یەکەم دانیشتنی پەڕلەمانی نوێ و تا ئەو کاتەش دەبێت کوتلە گەورەکەی پەڕلەمان پێک هاتبێت بۆئەوەی سەرکۆماری نوێی عێراق کەسێک لەو کوتلە گەورەیە ڕاسپێرێت بۆ پێکهێنانی حکوومەت.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment