به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌مید حوسێنى ئه‌میندارى گشتیى ژوورى بازرگانیی هاوبه‌شى ئێرانی- عێراقى له لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا وتی: "له 4 مانگى ڕابردوودا هه‌نارده‌ى ئێران بۆ عێراق گه‌یشتۆته نزیكه‌ى 4 ملیار دۆلار له كاتێكدا ده‌یه‌وێت هه‌نارده‌ى ساڵانه‌ى بگه‌یه‌نێته 15 ملیار دۆلار".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: له ڕێگه‌ى سه‌ركرده‌ى حزبه شیعه‌كانه‌وه هیواخوازن له ماوه‌ى داهاتوودا گه‌شه‌كردن له هه‌نارده‌ى ئێران بۆ عیراق ببینن.
حه‌مید حوسێنى ته‌ئكیدیشی كردۆته‌وه: ئارامى و سه‌قامگیریى ئێران و به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى كاڵاى ئێرانى له گرنگترین هۆكاره‌كانى زیاد بوونى هه‌نارده‌بوون بۆ عێراقه ئه‌وه‌ش سه‌ره‌ڕاى ده‌ست پێكردنى قۆناغى بنیادنانه‌وه له عێراق كه به بڕی 800 ملیۆن دۆلار وه‌به‌رهێنان و پرۆژه‌یان له عێراقدا هه‌یه.
ناوبراو باسى له‌وه‌ش كرد: له ماوه‌ى داهاتوودا چالاكییه‌كانى ئێران له عێراق زیاد ده‌كات به‌تایبه‌تى له بواره‌كانى پیشه‌سازى و خزمه‌تگوزارى و ته‌كنیكى و ئه‌ندازه‌دا و ساڵانه‌ش بڕى ئاڵوگۆڕى بازرگانیی نێوان هه‌ر دوو وڵات گه‌یشتۆته 13 ملیار دۆلار که 6 ملیار و 200 ملیۆن دۆلارى بریتی بوووه له‌و كاڵایانه‌ى په‌یوه‌ندییان به پێكهاته‌كانى نه‌وته‌وه نییه.
سه‌رچاوه: میدیاکانی ئێران
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment