به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی 25ی ئابی 2018 سه‌رچاوه‌یێکی ئه‌منی له که‌رکووک ڕای‌گه‌یاند که سێ ئه‌ندامی پۆلیسی فیدراڵی که له نێویاندا ئه‌فسه‌رێکی به پله‌ی عه‌قید تیادایه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکی چێنراو بریندار بوون.
سه‌رچاوه‌یێک له پۆلیسی شاری كه‌ركووکیش که نه‌یویست ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت به سۆمه‌ریه نیووزی ڕاگه‌یاندوووه: له گوندی غه‌ریب سه‌ر به ناوچه‌ی حه‌ویجه كه (55) كم ده‌كه‌وێته باشووری ڕۆژئاوای كه‌ركووک ته‌قینه‌وه‌یێک ڕووی دا كه پۆلیسی فیدراڵی كردوووه‌ته ئامانج و له ئاكامدا سێ پۆلیس بوونه قوربانی.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوووه هه‌ر سێ پۆلیسه‌كه به سه‌ختی بریندار بوونه و ڕه‌وانه‌ی نزیكترین نه‌خۆشخانه كراون و هێزه ئه‌منییه‌کان ناوچه‌كه‌یان گه‌مارۆ داوه و لێ ناگه‌رێن كه‌س نزیكی شوێنه‌كه ببێته‌وه.
سه‌رچاوه: Kurdistan TV
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment