فواد مەعسووم لە دیداری هادی عامریدا تەرکیز دەکاتە سەر زەروورەتی دانیشتن بۆ پێکهێنانی کۆتلە گەورەکە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ 25/8/2018، فوئاد مه‌عسوم له‌ به‌غداد پێشوازیی كرد له‌ هادی عامری ئه‌مینداری گشتیی رێكخراوی به‌در و ئه‌نجامی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی له‌گه‌ڵدا باس كرد كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ پێكهێنانی فراكسیۆنه‌ هه‌ره‌گه‌وره‌كه‌.

کوردپرێس:

فواد مەعسووم سەرۆک کۆماری عێراق لە دیدار لەگەڵ هادی عامریدا سەبارەت بە فراکسیۆنە گەورەکەی پەڕلەمانی عێراق باس و گفتوگۆی کرد ئەوەش به‌ ئامانجی خۆش­كردنی زه‌مینه‌ بۆ بانگهێشت­كردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی نوێ بۆ كۆبوونه‌وه‌ و ده‌ستبه‌كاربوونی بۆ ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌ قانونگوزاریی و چاودێرییه‌كانی.

سەرۆککۆمار لە دیدارەکەدا پێویستیی یه‌كه‌مین دانیشتنی خولی چواره‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی دووپات كرده‌وه‌ له‌ واده‌ ده‌ستورییه‌ دیاریكراوه‌كه‌یدا تا بتوانرێت هه‌نگاو بنرێت بۆ جێبه‌جێكردنی زنجیره‌ رێوشوێنه‌ ده‌ستوورییه‌كان كه‌ راسپاردنی كاندیدای فراكسیۆنه‌ هه‌ره‌ گه‌وره‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی به‌ دوادا بێت بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق له‌ ماوه‌ قانونییه‌كه‌ی خۆیدا.

دیارترین پێشهاتی سیاسی و ئه‌منی و رێكاره‌كانی زامن­كردنی به‌دیهێنانی ئیراده‌ی ده‌نگده‌ران و ته‌واوی عێراقییه‌كان بۆ چاكسازییه‌ سیاسی و ئابوری وكارگێڕییه‌كان و ده‌سته‌به‌ركردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان ته‌وه‌رێكی دیکەی دیداره‌كه‌ بوو.

هاوكات لە هەمان ڕۆژدا، سه‌رۆك كۆمار پێشوازی له‌ فالح فه‌یاز راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عیراق كرد و چه‌ند پرسێكیان تاوتوێ كرد.

News Code 37574

Your Comment

You are replying to: .
captcha