به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕوانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ له به‌ياننامه‌يێكدا بڵاوی كرده‌وه دادگاى شارى باب پزيشكى سووريى مه‌حموود سايحى دادگايى كردوووه و شه‌ش مانگ سزاى به‌ندكردنى به سه‌ردا سه‌پاندووه و سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش سزاى ماڵى 5000 ليره‌ى توركى به سه‌ردا سه‌پاندوووه.
ڕوانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌کانی مرۆڤ ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندوووه: ئه‌و پزيشكه سوورييه به تۆمه‌تى ڕه‌خنه‌گرتن له ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكى توركيا له ناو خاكى سووريادا و له لايه‌ن دادگاى شارى بابه‌وه سزا دراوه.
ڕوانگه‌كه ڕوونيشی كرده‌وه: فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى توركيا له شارى باب سكاڵاى دژى ئه‌و پزيشكه تۆمار كردوووه و به پاساوى سووكايه‌تی كردن به ئه‌ردۆغان رووبه‌ڕووى دادگاى كردوووه‌ته‌وه.
له به‌ياننامه‌كه‌دا ڕوانگه‌ى سووريا باسى له‌وه‌ش كردوووه که پزيشكه‌كه چوار مانگه ده‌ستگير كراوه و دواى ئه‌و هه‌موو ماوه‌يه ئينجا دادگايى كراوه.
ڕوانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردوووه نيگه‌رانى باڵى به سه‌ر هاووڵاتيیانى مه‌ده‌نى ناوچه‌كه‌دا كێشاوه به هۆى سزادانى ئه‌و پزيشكه‌وه به تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى ڕه‌خنه‌ى له ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكى توركيا گرتوووه.
سه‌رچاوه: K24
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment