به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ماریا زاخارۆفا ده‌ڵێت: سزا نوێكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ڕووسیا كه بڕیاره 27 ئه‌م مانگه جێبه‌جێ بكرێن هیچ ئه‌نجامێكی نابێت جگه له زیاد كردنی گرژییه‌كانی نێوان هه‌ر دوو وڵات.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: سه‌پاندنی سزا به سه‌ر وڵاتان له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه كارێكی ڕۆتینییه.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه به‌هۆی ژه‌هراوی كردنی سێرگه‌ی سكریپاڵ سیخوڕی ڕووسیا له به‌ریتانیا گرژی كه‌وتۆته په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ڕووسیا و ئه‌مریكا.
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment