سبەینێ حاجییانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەگەڕێنەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە سبەینێوە حاجیانى عێراق دەست بە گەڕانەوە دەکەن و دەستەى حەج و عەمرەى عێراقیش ڕایگەیاند ئەمساڵ ١٠ حاجیى وڵاتەکەى لە کاتى حەجدا گیانیان لە دەست داوە.

کوردپرێس:

خالد عەتیە سەرۆکى دەستەى حەج و عەمرەى عێراق لە کۆنگرەیێکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، وەرزى حەجى ئەمساڵ سەرکەوتوو بووە وهیچ ڕووداوێکى تێدا تۆمار نەکراوە، ڕونیشیکردەوە"سبەى شەممە حاجیان لە ڕێگاى وشکانیەوە دەست بەگەڕانەوە دەکەن و ڕۆژى دووشەممەش لە ڕێگاى ئاسمانیەوە".

عەتیە ئەوەشى خستە ڕوو، گەڕانەوەى حاجیانى عێراق ١٥ رۆژ دەخایەنێت، وتیشى" ١٠ حاجى عێراقى کە پێنجیان ژن بوون لە سعوودیە و لە وەرزى حەجى ئەمساڵدا کۆچى دواییان کردووە".

سەرۆکى دەستەى حەج و عەمرەى عێراق ئاماژەى بەوەش کرد، هەوڵ دەدەن بۆ زیاد کردنى ژمارەى حاجییانى عێراق بۆ وەرزى داهاتووى حەج ڕێککەوتن لەگەڵ سعوودیە بکەن.

ئەمساڵ لە ١٥ پارێزگاى عێراق جگە لە هەرێمى کوردستان نزیکەى ٣٨ هەزار حاجى عێراقى سەردانى وڵاتى سعودیەیان کرد بە مەبەستى بە جێهێنانى فەریزەى حەج.

News Code 37540

Your Comment

You are replying to: .
captcha