كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی چاوشئۆغڵو و لاڤرۆڤ

بەشی تورکیا- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوشئۆغڵو: - "بۆ درێژه‌پێدان به‌ ئاگربه‌ست له‌ سووریا پێویسته‌ به‌رده‌وام بین له‌ كاركردن له‌گه‌ڵ رووسیا". -"رووسیا بۆ ئێمه‌ هاوبەشێکی ستراتیجییە".

کوردپرێس:

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوشئۆغڵو به‌پێویستی ده‌زانێت وڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وام بێت له‌ كاركردن له‌گه‌ڵ رووسیا بۆ درێژه‌پێدان به‌ ئاگربه‌ست له‌ سووریا.

دوا به دوای كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوشئۆغڵو له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ له‌ میانی سه‌ردانه‌ فه‌رمیه‌كه‌یدا بۆ مۆسكۆ، هه‌ردوولا كۆنگره‌یه‌كی هاوبه‌شی رۆژنامه‌وانییان سازدا.

به‌ ئاماژه‌دان به‌وه‌ی له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ هاوتا رووسییه‌كه‌ی تاوتوێی ره‌وشی سووریایان كردووه‌، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوشئۆغڵو گوتی: "له‌ پێناو درێژه‌پێدان به‌ ئاگربه‌ست له‌ سووریا، به‌رده‌وامیدان به‌ رێككه‌وتننامه‌ی ئاستانا و رۆحیه‌تی رێككه‌وتننامه‌كه‌ پێویسته‌ به‌رده‌وامبین له‌ پێكه‌وه‌ كاركردن. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ له‌ پێناو پرۆسه‌ی سیاسیی پێویسته‌ هه‌وڵه‌كانمان زیاد بكه‌ین".

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا به‌ بیری هێنایه‌وه‌ كه‌ لیسته‌كانیان پێشكه‌شكردوون له‌باره‌ی لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری سووریا و گوتی: "چی زووتره‌ پێكهێنانی لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور و ده‌ستكردن به‌ كاره‌كانی بۆ داهاتووی سووریا گرنگه‌. ئێمه‌ پشتگیریی ئه‌م پرۆسه‌یه‌ ده‌كه‌ین".

مەولوود چاوشئۆغڵو جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه مه‌رجی پرۆسه‌ی سیاسیی له‌ سووریا پێكهێنانی لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووره‌ و ئه‌مه‌ خزمه‌ت به‌ پرۆسه‌كه‌ ده‌كات.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوشئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا شاندی توركیا، رووسیا و ئێران له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری سووریا، ستافان دی میستورا كۆده‌بنه‌وه‌ و سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا كه‌ به‌ زوویی ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌كانی شێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی ئاستانا به‌سوود ده‌بێت.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا به‌ بیریشی هێنایه‌وه‌ كه‌ كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی سێقۆڵی سۆچی له‌ ئێران ئه‌نجام ده‌درێت و رایگه‌یاند كه‌ كاره‌كانی سه‌ر مێزی گفتوگۆ و نێو گۆڕه‌پانه‌كه‌ بۆ داهاتووی سووریا گرنگن.

News Code 37539

Your Comment

You are replying to: .
captcha