به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له ساڵی 1996ه‌وه چه‌ندین كۆمپانیای جیهانی هه‌وڵه‌كانیان خستۆته گه‌ڕ تا ئامێره كاره‌بایییه‌كانی ناو ماڵ بگۆڕن به ئامێرێكی ڕۆبۆتی و له كۆتاییدا كۆمپانیای ILIFE توانیی گسكێک به‌رهه‌م بهێنێت كه وه‌ک ڕۆبۆت كار ده‌كات.
گسكه‌كه ناوی IlifeV8sه و چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندیی سه‌رنج ڕاكێشی تێدایه له‌وانه گسكه‌كه له‌سه‌ر هه‌موو زه‌ویێک كار ده‌كات ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر كومبار و فه‌رش ده‌توانێت جووڵه بكات، خاوه‌نه‌كه‌ی ته‌نها كات و ڕووبه‌ری ماڵه‌كه‌ی له‌سه‌ر ڕێک ده‌خات.
ئه‌م گسكه زیاتر بۆ ئه‌و كه‌سانه به‌سووده كه به ته‌نها له ماڵێكدا ده‌ژین یان ئه‌و كه‌سانه‌ی كاریان زۆره و كاتیان كه‌مه، هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ی له ماڵه‌كانیاندا ئاژه‌ڵی ماڵی به‌خێو ده‌كه‌ن و به‌رده‌وام به ده‌ست وه‌رینی تووكهوه ده‌ناڵێنن بۆیه ئه‌م گسكه ڕۆبۆتیه پاک و خاوێنی ماڵه‌كه‌یان ڕاده‌گرێت.
سه‌رچاوه: PUK media
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment