کوردپرێس- به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی ڕۆیته‌رز له 19 ی ئه‌م مانگه‌وه ئاستی ھه‌نارده‌ی ڕۆژانه‌ی نه‌وتی باشووری عێراق گه‌یشتووه‌ته 3 ملیۆن و 700 ھه‌زار به‌رمیل و به‌و پێیه‌ش به‌راورد به مانگی ته‌مووزی ڕابردوو ڕۆژانه 160 ھه‌زار به‌رمیل زیادی كردوووه.
له هه‌واڵه‌که‌ی ئاژانسی ڕۆیته‌رزدا هاتوووه: له‌م مانگه‌دا تێكڕای ئاستی ھه‌نارده‌ی نه‌وتی خاوی عێراق گه‌یشتوووه‌ته 3 ملیۆن و 600 ھه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێكدا، ھه‌روه‌ك ھه‌نارده‌ی نه‌وتی ھه‌رێمی كوردستانیش له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه زیادی كردوووه و نزیک بوووه‌ته‌وه له 350 ھه‌زار به‌رمیلی ڕۆژانه و ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه كه پێشتر نزیكه‌ی 300 ھه‌زار به‌رمیل ھه‌نارده كراوه.
سه‌رچاوه: PUK media
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment