ئیبراهیم کاڵن: ئه‌مه‌ریكا ڕێز له‌ دادگاكانی توركیا ناگرێ

به‌شی تورکیا- سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا ڕێزنه‌گرتنی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ دادگاكانی توركیا ڕه‌ت ده‌كاته‌وه ‌و ئه‌وه‌ش وه‌ک وه‌ڵامدانه‌وه‌یێكه‌ بۆ ئه‌و قسه‌ و لێدوان و داواكارییانه‌ی واشنتۆن كه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئازادكردنی قه‌شه‌ ئه‌ندرۆ برۆنسن ده‌ریبڕیوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئیبراهیم كاڵن گوته‌بیژی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا به‌ ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رزی گوتوووه‌: "له‌ توركیا یاسا سه‌روه‌ره‌، كێشه‌ی ئه‌ندرۆ برۆنسن پرسێكی دادوه‌رییه‌ و كاره‌كانی دادگا به‌رامبه‌ر ئه‌و تۆمه‌تباره‌ به‌رده‌وامه‌."

ناوبراو ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ "ئه‌نقه‌ره‌ ڕێزنه‌گرتنی ئه‌مه‌ریكا له‌ دادگاكانی توركیا ڕه‌ت ده‌کاته‌وه‌."

وه‌ک وه‌ڵامدانه‌وه‌یێكیش بۆ قسه‌كانی جۆن بۆڵتن ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی ڕه‌وشی ئابووری توركیا گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا ڕای‌گه‌یاند: "ئه‌نقه‌ره‌ ئه‌و قسانه‌ به‌ به‌ڵگه‌یێک داده‌نێت كه‌ واشنتۆن هاوپه‌یمانێكی ناتۆی كردوووه‌ته‌ ئامانج له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و جه‌نگه‌ بازرگانییه‌ی به‌رامبه‌ر به‌ هه‌موو جیهان به‌رپای كردوووه‌."

به‌هۆی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی قه‌شه‌یێكی ئه‌مه‌ریكی و تۆمه‌تباركردنی به‌ به‌شداربوونی له‌ كووده‌تا شكستخواردوووه‌كه‌ی ساڵی 2016 له‌لایه‌ن توركیاوه‌، په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌نقه‌ره‌ و واشنتۆن گرژی زۆریان به‌خۆیانه‌وه‌ بینیوه‌.

سه‌رچاوه‌: K24

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37512

Your Comment

You are replying to: .
captcha