به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی چوارشه‌ممه 22ی ئاب کۆمه‌ڵه‌ی سووریا بۆ چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ له ڕاپـۆرتێكدا بڵاوی كرده‌وه: "ئه‌م هێزانه سه‌روه‌ت و سامانی هاووڵاتییان ده‌به‌ن و ماڵه‌كانیان به تاڵان ده‌به‌ن و ده‌ست ده‌گرن به سه‌ر موڵك و ماڵیان به بێ ئه‌وه‌ی هیچ لایه‌نی له‌شكری یان شه‌رعی یان سیاسی ڕایان بگرێت".
له ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتوووه: ئه‌و هێزانه سه‌رانه وه‌رده‌گرن له جووتیاران و خاوه‌ن شوێنه بازرگانییه‌كان، ته‌نانه‌ت ئه‌و خه‌ڵكانه‌شی له نێوان شارۆچكه و گونده‌كانی عه‌فرین به پاس هاتوچۆ ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ش ڕۆژانه هاووڵاتییان له شاری عه‌فرین ده‌سـتگیر ده‌كه‌ن تاوه‌كوو دوایی به پاره ئازادیان بكه‌ن.
كۆمه‌ڵه‌كه باس له‌وه ده‌كات سه‌رچاوه‌ی بڕواپـێكراو بۆی پشـتڕاست كردوووه‌ته‌وه گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئۆپه‌راسیۆنی چڵه زه‌یتوونی توركیا له‌م هه‌فته‌یه‌ی دواییدا به ده‌یان كه‌سی سیڤیلیان ده‌سـتگیر كردوووه و تۆمه‌تی ئه‌وه‌یان بۆ هه‌ڵبه‌ستوون گوایه هاوكاری هێزه كوردیـیه‌كان ده‌كه‌ن ئه‌وه‌ش تاوه‌كوو كه‌سوكاریان بترسێنن و ناچار بن پاره بده‌ن بۆ ئازادكردنیان.
له به‌شێكی دیكه‌ی ڕاپـۆرته‌كه‌دا هاتوووه چه‌كدارێكی گرووپی جه‌یش ئه‌لشه‌رقیه له ناوچه‌ی مهحموودیـیهی عه‌فرین چوووه‌ته سه‌ر ماڵی ژنێكی به‌ته‌مه‌ن و پـێی گوتوووه ماڵه‌كه‌ی چۆڵ بكات پاش ئه‌وه‌ی تاوانباری كردوووه به‌وه‌ی كوڕه‌كانی په‌یه‌ده و یه‌په‌گه‌ن و دواتر ده‌مه‌قاڵی له نێوانیان دروست بوووه و چه‌كداره‌كه كه‌وتوووه‌ته لێدانی ژنه‌كه.
كۆمه‌ڵه‌كه له‌باره‌ی ڕووداوێكی دیكه نووسیویه‌تی ژماره‌یێک چه‌كداری "فرقه‌ی سوڵتان موراد" چوونه‌ته ناوچه‌یێكی نزیک بازنه‌ی نه‌ورۆزی ناوه‌ندی شاری عه‌فرین و كه‌وتوونه‌ته بڕینی ته‌له مسهكانی كاره‌با و دزینی و خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ش لێـیان پـرسیون "ئێوه كێن؟" و یهكێـک له چه‌كداره‌كان به ته‌نزه‌وه وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه و گوتوویه‌تی" ئێمه دزین.. بڕۆ ماڵه‌وه بۆ خۆت باشتره".
ناوه‌ڕاستی مانگی شه‌ش ڕێكخراوی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ ڕاپـۆرتێكی له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی بڵاو كرده‌وه و تیایدا چه‌ندان حاڵه‌تی خستوووه‌ته ڕوو كه چۆن گرووپه چه‌كداره‌كانی ئه‌حرار ئه‌لشه‌رقیـیه، جه‌یش ئه‌لشه‌رقیـیه و سوڵتان موراد موڵک و ماڵی خه‌ڵكی له عه‌فرین ده‌ستیان به‌سه‌ردا ده‌گرن یان وێرانیان ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment