کوردپرێس:
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست میدیاکان کەوتوون مەبەست لە دیدارەکەی پشتگیری کردن بۆ بەردەوام بوون لە گفتوگۆی کورد لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندیی سووریا و لە سەر تەوەری قەیرانەکانی سووریا لە دیدارەکەدا باس و گفتوگۆ کراوە.
دیدارەکە لە سەر داوای لایەنی ڕووس ئەنجام دراوە و لە دیدارەکەشدا کۆمەڵێک زانیاری لە بارەی دیالۆگی نێوان ئەنجومەنی سووریای دیموکرات و دەوڵەتی ناوەند خرایە بەر دەست و لایەنی ڕووسییش خوێندنەوەی ئاساییی بۆ چەند ڕەهەندێکی ئەو زانیارییانە کرد.
شیاوی ئاماژەیە خولی یەکەمی گفتوگۆی نێوان لایەنی کوردی و دەوڵەتی دیمەشق لە ڕۆژی 28ی تەمووزی ئەمساڵ لە سەر داوای دیمەشق ئەنجام بوو و تا ئێستەش دوو جار دوو لایەنەکە دیداریان کردووە.
Your Comment