بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حامی ئاکسۆی دەڵێت: هێرشە چەکدارییەکەی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئەنقەرە، ئیدانە دەکەین. لایەنە پەیوەندییدارەکانمان بەمەبەستی دەستگیرکردنی هێرشکارەکان و روونکردنەوەی سەرجەم لایەنەکانی رووداوەکە کارەکانیان دەست پێکردووە و هەروەها ئاستی رێوشوێنەکان بەمەبەستی پاراستنی ئاسایشی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئەنقەرە و نێردەی وڵاتانی دیکە و کارمەندانیان لە وڵاتەکەمان، بەرزکراونەتەوە".
لە راگەیێنداوێکیشدا کە پێشتر لەلایەن پارێزگای ئەنقەرەوە بڵاو کرابوویەوە، ئاماژە بەوە کرابوو دەورووبەری کاتژمێر ٠٥:٣٠ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەلایەن کەسێک یان چەند کەسێکەوە کە تا ئێستا ناسنامەیان نەزانراوە، کە لە نێو ئۆتۆمبیلێکی رەنگ سپیدا بوون و ئۆتۆمبیلەکە لەسەر شەقامی ئەتاتورک لە حاڵەتی رۆیشتندا بووە، شەش فیشەک ئاڕاستەی دەروازەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئەنقەرە کراوە. باس لەوەش کرابوو کە پەلامارەکە هیچ زیانێکی گیانیی لێنەکەوتووەتەوە.
سەرچاوە: ئانادۆڵۆ
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment