وەزیری دارایی بانگ کرا بۆ پەڕلەمان/ ڕۆحانی: لە جەنابی وەزیر ڕازیم

بەشی ئێران/ کوردی- پەڕلەمانی ئێران بە مەبەستی لێپێچینەوە و ئاراستەکردنی پرسیاری پەڕلەمانتاران، وەزیری داراییی ئێرانی بانگ کردووە بۆ پەڕلەمان و حەسەن ڕۆحانی سەرکۆماری ئێرانیش دەڵێت وەزیری دارایی کاری باشی کردووە و لێی ڕازیم.

کوردپرێس:

پڕۆژەی لێپێچینەوە لە وەزیری دارایی ڕۆژی یەکشەمە 19ی ئاب لە لایەن سەرۆکی پەڕلەمانەوە ڕاگەیێندراوە و پێویستە مەسعوود کەرباسیان بۆ وەڵامدانەوەی پرسیاری پەڕەلمانتارانی ئێران بچێتە پەڕلەمان و حەسەن ڕۆحانی سەرکۆماری ئێران وتوویەتیوەزیری دارایی خاڵی ئیجابیی باش لە هەگبەیدا هەن.

ڕۆحانی هەر لەبارەی بانگ کرانی کەرباسیان بۆ پەڕلەمان زیادی کردووە: لەم دۆخەدا کە کێشە و قەیرانەکانی ساڵانی پێشووش کەڵەکە بوون بەڕێز وەزیری دارایی کاری باشی کردووە و جێگای قبووڵە.

ناوبراو هیوای ئەوەشی خواست پاش ئامادەبوونی وەزیری دارایی لە پەڕلەمان و وەڵامدانەوەی پرسیارەکان، ئەوەی بۆتە جێگای پرسیار ڕوون ببێتەوە و دڵگرانی لای پەڕلەمانتارانیش نەمێنێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە مەسعوود کەرباسیان وەزیری دارایی لە بارەی بانگ کرانی بۆ پەڕلەمان بە ماڵپەڕی وەزارەتی داراییی وتووە لەو ماوەیەدا هەموو توانای خۆم لەگەڵ پسپۆڕانی بواری ئابووری بەکار هێناوە بۆ ئەوەی کێشەکان چارە بکرێن و پڕۆژە ئابوورییەکان نەک هەر بە کەرتی حکوومی نەداروە بەڵکوو ڕێگەم نەداوە تەنانەت بە کەرتی نیوەحکوومیش بدرێت لەبەر ئەوەی ڕای هەموو خاوەن بیران ئەوە بوو کە پڕۆژە ئابوورییەکان بدرێت بە کەرتی تایبەت و ئەهلی.

وەزیری دارایی گوتیشی: پڕ بە دڵ پێم خۆشە کە بۆ پەڕلەمان بانگ کرام لەبەر ئەوەی جگە لە وەڵامدانەوەی پرسیاری پەڕلەمانتاران دەتوانم لەبارەی کۆمەڵێک کێشەی گەورەتریش لەگەڵ نوێنەرانی خەڵکی ئێران قسە بکەم.

شیاوی ئاماژەیە ڕۆژی چوارشەمە 8ی ئاب وەزیری کاری ئێران، عەلی ڕەبیعی بانگ کرا بۆ پەڕلەمان و پاش وەڵامدانەوە نەیتوانی قەناعەت بە زۆرینەی پەڕلەمانتاران بهێنێت و هەر بەو بۆنەیەشەوە لە کار لابرا.

News Code 37452

Your Comment

You are replying to: .
captcha