ئاڵدار خه‌لیل: ئه‌مریكا دژی گفتوگۆی نێوان ئێمه‌ و حكوومه‌تی سووریا نییه‌

به‌شی سووریا- هاوسه‌رۆكی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ڤگه‌ری كۆمه‌ڵگای دیموكراتی (ته‌ڤده‌م) ده‌ڵێت: ئه‌مریكا گڵۆپی سه‌وزی بۆ دیداری به‌رپرسانی خۆبه‌ڕێوبه‌ری باكووری سوریا له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی دیمه‌شق هه‌ڵنه‌كردوووه‌ و له‌ هه‌مان كاتیشدا له‌ دژی ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ش ناوه‌ستێته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئاڵدار خه‌لیل هاوسه‌رۆكی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری (ته‌ڤده‌م) له‌ کۆنفڕانسێکی رۆژنامه‌وانیدا ڕای‌گه‌یاند: "واشنتۆن به‌ شێوه‌یێكی فه‌رمی له‌گه‌ڵ ئێمه‌ باسی پڕۆژه‌ی چاره‌سه‌ری له‌ سووریای نه‌كردوووه‌ و ته‌نها له‌باره‌ی ڕێكخراوی داعشه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئێمه‌ گفتوگۆ ده‌كات".

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش ‌كرد: پێش چه‌ند ڕۆژێک برێت مه‌كگۆرک نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵیان كۆ بوووه‌ته‌وه‌ و له‌باره‌ی دایالۆگ و دیداره‌كانیان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی سووریا پرسیاری كردوووه‌ و "ئێمه‌ش داوامان كرد بۆچوونی ئه‌مه‌ریكامان له‌وباره‌یه‌وه‌ پێبدات به‌ڵام هیچ ئاماژه‌یێكی ڕه‌تكردنه‌وه‌مان نه‌بینی."

ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی سووریا گوتیشی: "ئێمه‌ نازانین پڕۆژه‌ی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له‌ سوریا چییه‌ و ڕووسه‌كانیش هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئاوه‌كه‌ بگه‌ڕێننه‌وه‌ سه‌ر ڕێره‌وی خۆی به‌ڵام مه‌رجی سه‌ره‌كیی ئێمه‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی عه‌فرینه‌".

سه‌رچاوه‌: ڕادیۆ نه‌وا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37403

Your Comment

You are replying to: .
captcha