مه‌كگۆرک له‌گه‌ڵ نوجێفی و جبووری كۆ بوویه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- برێت مه‌كگۆرک نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌ داعش به‌ جیا له‌گه‌ڵ ئوسامه‌ نوجێفی و سه‌لیم جبوری كۆ بوووه‌ته‌وه‌ و تاوتوێی هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتووی عێراقیان كردوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌ به‌یاننامه‌یێكی نووسینگه‌ی نوجێفی جێگری سه‌ركۆمار و سه‌ركرده‌ له‌ هاوپه‌یمانی پرۆژه‌ی عه‌ره‌بی له‌ عێراق ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ که‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا برێت مه‌كگۆرک پشتگیریی وڵاته‌كه‌ی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و گه‌نده‌ڵكاران و دوورخستنه‌وه‌یان له‌ پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق ڕاگه‌یاندوووه‌.

نووسینگه‌ی نوجێفی ئاماژه‌ی به‌وه‌ کردوووه‌ واشنتۆن پشتگیری له‌ دیاری كردنی كه‌سانێک ده‌كات له‌ حكوومه‌تی نوێی عێراق كه‌ ده‌ستپاک و لێهاتوو و كارامه‌ و شاره‌زا بن و به‌رپرسیارییه‌تی بخه‌به‌ ئه‌ستۆ له‌پێناو دڵنیاییی سه‌ركه‌وتنی حكوومه‌ت.

هاوكات له‌ دیدارێكی دیكه‌دا برێت مه‌كگۆرک له‌گه‌ڵ سه‌لیم جبووری سه‌ركرده‌ له‌ هاوپه‌یمانیی پڕۆژه‌ی عه‌ره‌بی سوننه‌ و سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق كۆ بوووه‌ته‌وه‌ و تاوتوێی هه‌وڵه‌كانی قه‌واره‌ سیاسییه‌كان و لێكتێگه‌یشتنه‌كانیان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتوو و ڕۆڵیان له‌ گه‌یشتن به‌ ڕوانینێكی هاوبه‌ش له‌باره‌ی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ کردوووه‌ كه‌ خواست و داواكارییه‌كانی گه‌لی عێراق بهێنێته‌دی.

ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ له‌ دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ڕابردوو پێكهێنانی هاوپه‌یمانیی "پڕۆژه‌ی عه‌ره‌بی له‌ عێراق" ڕاگه‌یه‌نرا كه‌ ژماره‌یێک كه‌سایه‌تیی سیاسیی سوننه‌ له‌خۆ ده‌گرێت.

سه‌رچاوه‌: Kurdistan TV

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37402

Your Comment

You are replying to: .
captcha