كۆمیسیۆنی باڵای مافی مرۆڤی عێراق ئیدانه‌ی بۆردومانه‌كانی توركیا ده‌كات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- كۆمیسیۆنی باڵای مافی مرۆڤی عێراق ئیدانه‌ی بۆردومانه‌كانی توركیا ده‌كات كه‌ له‌ عێراق ئه‌نجامی ده‌دات و هاوكات داواش له‌ لایه‌نه‌ حكوومییه‌كان ده‌كات هه‌ڵوێستی فه‌رمی له‌ ڕێگه‌ی دیپلۆماتییه‌وه‌ ده‌رببڕن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، كۆمیسیۆنی باڵای مافی مرۆڤی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یێكدا ڕای‌گه‌یاند: "به‌ توندی ئیدانه‌ی هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانی سوپای توركیا ده‌كه‌ین له‌ باكووری عێراق و به‌ توندیش ئیدانه‌ی هه‌موو جۆره‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی ده‌كه‌ین كه‌ ده‌وڵه‌تانی دراوسێ له‌ چوارچێوه‌ی سنووری عێراقدا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن".

كۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق داواشی له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق كرد یاداشتی فه‌رمی ئاراسته‌ی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بكات به‌ مه‌به‌ستی ده‌ركردنی بڕیار بۆ دانانی سنوورێک بۆ ده‌ستوه‌ردانه‌ سه‌ربازییه‌كانی ده‌وڵه‌تانی هاوسێ بۆ ناو خاكی عێراق له‌ژێر هه‌ر بیانوویێكدا بێت.

ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ی كۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق له‌ كاتێكدایه‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یێكدا ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی شه‌نگالی كرد كه‌ له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی توركیاوه‌ ئه‌نجام درا و به‌هۆیه‌وه‌ زه‌كی شه‌نگالی فه‌رمانده‌ی گشتیی كه‌جه‌كه‌ و چوار شه‌ڕڤانی دیكه‌ی یه‌به‌شه‌ شه‌هید بوون.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37401

Your Comment

You are replying to: .
captcha