ئه‌مریکا ته‌رخان کردنی ٢٣٠ ملیۆن دۆلار بۆ سووریا هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌

به‌شی جیهان- ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتوووه‌کانی ئه‌مریکا بڕیاری دا بڕی ٢٣٠ ملیۆن دۆلار که‌ پێشتر به‌ مه‌به‌ستی جێگیرکردنی سه‌قامگیری له‌ سووریا ته‌رخانی کردبوو، هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ھێزه‌ر ناوێرت وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌وباره‌یه‌وه‌ وتی: بڕیاره‌که‌ به‌ هاوبه‌شی له‌ نێوان وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ و کۆشکی سپی ده‌رکراوه.

ناوبراو گوتیشی: ئه‌و بڕه‌پاره‌یه‌ له‌ پرسه‌ له‌ پێشینه‌کانی دیکه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا خه‌رج ده‌کرێت.

هێزه‌ر ناوێرت ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: له‌ مانگی نیسانی ڕابردوووه‌وه‌ بڕی ٣٠٠ ملیۆن دۆلار له‌لایه‌ن ھاوپه‌یمانیی دژی داعش ده‌سته‌به‌ر کراوه‌ و له‌م بڕه‌ پاره‌یه‌ سعوودیه‌ ١٠٠ ملیۆن و ئیمارات ٥٠ ملیۆن دۆلاریان ته‌رخان کردوووه‌.

ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدایه‌ له‌ مانگی ئاداری رابردوو دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکی ئه‌مریکا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی راسپارد زیاتر له‌ ٢٠٠ ملیۆن دۆلار ھه‌ڵپه‌سێرێت که‌ بۆ نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی ناوچه‌کانی سووریا ته‌رخانکرابوو.

سه‌رچاوه‌: ئێن ئاڕتی

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37400

Your Comment

You are replying to: .
captcha